قەڵای کەرکووک دەکەوێتە ناوەندی شاری کەرکووک لە ئێراق و کۆنترین بەشی شارەکەیە. قەڵاکە دەکەوێتە سەر گردێک کە 130 پێ لە ڕووباری خاسە بەرزترە و دەکەوێتە تەنیشت ڕووباری خاسەوە.
باوەڕ وایە قەڵای کەرکووک (پاشا ئاشوور ناسڕ پاڵی دووەم) لەنێوان 884 بۆ 854 پێش زاین درووستکرا وەکوو ھێڵێکی بەرگری سەربازی. مێژوونووسەکانی دیکە باوەڕیان وایە 4000 ھەزار ساڵ پێش ئێستا 2023 لەلایەن گووتییەکانەوە درووستکراوە، ئەکەدییەکان و ئاشوورییەکان پێیان دەگوت قەڵای (شیلواسیس) چونکە فەرمانڕەوای حوورییەکان پاشا شیلوا تێشوب بوو.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,278 times
Write your comment about this item!