نووسەر: #پەری کەریمی نیا#
بابەت: چیرۆک
چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: 1397 (2018)
چل ڕۆژ دوای کۆچی دوایی باوکی پایەبەرزم، خزم و کەس لە دایکم ئاڵان کە دەبێت ئازیەتی باوکم بشکێنێت. دایکم خەنەی لەگەڵ توێکڵی هەناری هاڕاوە تێکەڵ کرد و داوای لە من کرد کە بیساومە قژی. منیش بۆ شکاندنی ئەو ئازیەتییە لەچکەیەکی گوڵ وەنەوشەییم بۆ کڕی. دەستم لە ناو خەنەکەدا بوو کە دایکم هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا. چاوەڕێم کرد کە هەناسەکە بداتەوە دەر ئەوجا من خەنەکە لە سەری بسووم. هەناسەی نەدایەوە دەر. تۆزێکی تر چاوەڕێم کرد. دایکم بەلاداهات. دایکم ئەو بەلاداهاتنەی کە بەلاداهات ئیتر هەڵنەستایەوە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 846 times
Write your comment about this item!