بەهیە مەعروف ئەحمەد
خاتوو بەهیە مەعروف ئەحمەد بەرزنجی ساڵی 1924 لەخێزانێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لەشار سلێمانی لەدایکبووە. هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵم و چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوایەتی گەلەکەی کردووە و بەشێوەیەکی کارا و چالاکانە، لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکات و یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانییەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکەم سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بووە.
خانەی مامۆستایانی لەبەغداد تەواو کردووە و لەساڵی 1958سەرپەرشتی شانە نهێینیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە. لەدوای ساڵی 1964 لەناو مەکتەبی سیاسی دریژەی بەکاروچالاکیەکانی داوە.
لەساڵی 1972 قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری خاتوو بەهیە مکردۆتەوە و لەشۆرشی ئەیلولدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەکۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانی، بەهەمان شێوەش ڕۆڵی دیاری هەبووە لەراپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991
ئەم خانمە تێکۆشەرە لەکانونی دووەمی ساڵی 2007 بۆیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین، هەزار سڵاو ئەنێرین بۆ ڕوحی پاکی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,178 times
Write your comment about this item!