ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی #هەپەگە# ڕایگەیاند، کە گەریلاکانیان لە شرناخی باکوری کوردستان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازیی سوپای تورکیان خستووەتە خوارەوە، لە ناوچەی بارزانیش سەربازێکی تورک کوژراوە.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکانیان لە باکور و باشوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی 19ی حوزەیران لە شرناخ، هێزەکانمان لەدژی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازیی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، کە دەیویس لە فڕۆکەخانەی شەرەفەدین ئەلچی بنیشێتەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەی هۆسەر و شارۆچکەی هەزەخ کەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەش سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لەو شوێنە دەستپێکرد، ڕۆژی 22ی حوزەیران ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ ئەنجام کۆتاییهات و سەربازەکان بەناچاریی لە ناوچەکە کشاونەتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: ڕۆژی 6ی ئاب، هێزەکانمان لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، لە گردی بایراق-ی ناوچەی بارزان چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: سوپای تورک ڕۆژی 27ی تەمموز، لە ناوچەی کۆرخۆلێ-ی چەولیک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆنتراگەریلا، ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، سوپای تورک ناوچەکەی پشکینەوە و لە 4ی ئابدا هێزەکانی لەو ناوچەیە کشاندەوە، بەڵام یەکینە نهێنییەکانیان لە ناوچەکە ماون و بۆسە دادەنێن.[1]
#06-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,243 times
Write your comment about this item!