سەبارەت بەپڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30-09-2018,و بۆ ئاسانکاری زیاتر ئەم خاڵانە دەخەینە بەردەستان:
1- ژمارەی دەنگدەر , ژمارەی بنکەی دەنگدان و ناوی بنکەی دەنگدانی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێراق. بۆیە لەکاتی پڕکردنەوەدا پێویستە ئەوەی کوردستان بنوسرێت نەک عێراق.
2- هەرکەسێک گواستنەوەی کردووە پێویستە زانیاریەکانی بنکە نوێیەکە پێشکەش بکات نەک کۆنەکە.
3- پرۆسەکە بەردەوامە بەبێ گرفت هەتا 17-08-2018
4- بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر دڵنیان هەڵەیان کردووە، دەتوانن دوبارەی پێشکەشی بکەنەوە.
5-لەو لینکەی کە کۆمسیۆن دایناوە تەنها ژمارەی فۆرمەکەت بنوسە، لەبەشی خوارەوە زانیاریەکانی خۆت و خێزانەکەت بۆ دەهێنێت و دەتوانیت بەئاسانی زانیاریەکان وەرگریت.
#09-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,032 times
Write your comment about this item!