ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە ڕۆژی 11ی ئابی 2018دا لە گوندی دێر بەلوت لە ناوچەی جندرێسی #عەفرین# بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، 2 چەتەی فەیلەقی شامی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ژووری توڕەیی زەیتون، چەتەیەک بە ناوی خالد هایک لە گوندی زەکات لە دەورووبەری باکووری حەما و چەتەیەکی تر بە ناوی ئەحمەد خەتاب لە گوندی حوێزی سەر بە ناوچەی سەهل خاب کوژران.
راشگەیاندراوە، ئەو 2 چەتەیە لە سەرەتای هێرشی داگیرکردن بۆ سەر عەفرین دەستیانکردبوو بە تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی عەفرین و چەندین کردەوەی دڕندانەیان لە دژی هاووڵاتییانی عەفرین ئەنجام دابوو.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی ژووری توڕەیی زەیتوندا هاتووە ئێمە وەک یەکینەکانی ژووری توڕەیی زەیتون بە هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی کە خاکی پیرۆزیان داگیرکردووە دەڵێین؛ دەبێت زووترین کات لە خاکی پیرۆزی زەیتون بچنە دەرەوە. ئەگەرنا هەمووتان دەبنە ئامانجی یەکینەکانمان.[1]
#13-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,789 times
Write your comment about this item!