کەر لەکوێ کەوتووە و کونده لە کوێ دڕاوە
شێواندنی حەقيقەت(دروست)ی هەر(کارێک، بابەتێک، هەڵوێستێک، ئاخاوتن و گێڕانەوە،
شێواندنی حەقيقەت و دۆزينەوەی) بەنمونە تۆمەت و گوناح دانە پاڵ کەسێک و لەچەند ڕۆژی ئايندە دەردەکەوێت ئەوەی تۆمەتەکەی دراوەتە پاڵ بێ بەرييە له و کارە و ئەوەی جێگەی متمانە بووە کارەکەی بەسەر ساغ بۆتەوە ئينجا لەناو کوردان بەدەربڕينەوە دەوترێت(کەر لەکوێ کەوتووە و کوندە لەکوێ دڕاوە) واتە ئەوەی مەزەندەمان بۆ دەبرد وا دەرنەچوو سەيرکەن ئەوەی هەرگيز بيرمان بۆی ناچوو ئه و ئەنجامی داوە، يان گێڕانەوەی چيرۆکێک يان ڕووداوێک بەناڕوونی و شێواوی دوای دەرکەوتنی ڕاستيەکان دەوترێت(کەر لەکوێ کەوتووە و کونده لە کوێ دڕاوە).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,765 times
Write your comment about this item!