لە ساڵی 1944 لەدایکبووە و ساڵی 1968 کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە و سەرەتا وەک پزیشکی گشتی لە بواری منداڵان کاریکردووە و دواتر بووەتە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بە گشتی 50 ساڵ چارەسەری منداڵانی کوردستان بەگشتی و منداڵانی شاری #سلێمانی# بەتایبەتی کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155289/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=کلینیکەکەی جەمال ئەحمەد ڕەشید=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155289/0013.JPG=KTML_Photo_End=
پسپۆڕە کوردەکەی دۆستی منداڵان بەهۆی کارکردنی بەشێوەیەکی دۆستی منداڵان و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هەرزانی نرخی کلینیکە پزیشکییەکەی، لە ساڵی 2016 لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پزیشکی ساڵ و پزیشکانی پێشەنگ، خەڵاتی پزیشکی پێشەنگی پێدرا.
ڕۆژی #04-09-2018#، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (جەمال ئەحمەد ڕەشید) ی مامۆستای کۆلێژی پزیشکی #زانکۆی سلێمانی#، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. خەمخۆر و دڵسۆزی منداڵان، بەم کۆچە کورد و کوردستان پیاوێکی هەرە گەورە و هەڵکەوتوو و زیرەک و مرۆڤدۆست و هەژار دۆستی لە دەستدا، ئەمە جگە لەوە کۆچی ئەکادیمییەکی بە توانا و لێهاتووی زانکۆی سلێمانی یە.
ئێوارەی #06-09-2018# تەرمەکەی گەییشتەوە سلێمانی و ڕۆژی #07-09-2018# لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گردی سەیوان نێژرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 87,162 times
Write your comment about this item!