نووسینی: کۆمەڵێک وەرگێڕ
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئەم کتێبە کۆکراوەی چەندین وتاری گرنگە دەربارەی دوو کایەی گرنگ؛ ئایین و فکری چەپ. بەڵام تاڕادەیەک ڕوانینەکان جیاوازن و هێڵێکی یەکگرتوو پەیڕەو نەکراوە، بۆ ئەوەی خوێنەر بەر هەموو جۆرە بیرکردنەوەکان بکەوێت لەسەر ئەو دوو چەمکە سەرەکییە. بە گشتی بابەتەکانی ئەم کتێبە خۆیان دەبیننەوە لە مشتومڕی نێوان چەپ و ڕاست، قەیرانی چەپ لە سەردەمی گڵۆبالیزمدا، هێڵە یەکتربڕ و تەریبەکانی نێوان ئیسلام و مارکسیزم، پەیوەندیی میشێل فوکۆ بە شۆڕشی ئێرانەوە، دەربارەی ئیسلامۆفۆبیا، پێغەمبەرە درۆزنەکان، کارڵ پۆپەر دژ بە مێژووگەرێتی، خوێندنەوەی کتێبی ڕەوشی کۆمۆنیزم، شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917، ئەوروپا و قەیرانی پەنابەران، گفتوگۆ لەگەڵ سلاڤۆی ژیژەک، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,356 times