دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
لقی #هەولێر#ی سەندیکای پزیشکانی کوردستان کارکردنی 16 پزیشکی ڕاگرت و چەندین نۆرینگەی تایبەتی دکتۆر و سەنتەری جوانکاریی داخست و کەیسی چەند دکتۆرێکیش ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەرێم دەکرێت بۆ سزادانیان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان ڕاگەیاند:بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی سەندیکا دکتۆر (هەیسەم الکبری، حەسەن میهرات، غادە عەبدولحافز، حسێن عەلاوی، عیماد الحامید، سامی ڕزق، فەواز الصرایدە، وسام شحادە، ئەحمەد القرش، محەمەد مستەفا، هیلین ئەکرەم و ڕبیع محمود)ی سزادران ڕێگەیان پێنادات کار بکەن.
هاوکات سەندیکای پزیشکان سەرجەم سەنتەر و ناوەندە پزیشکییەکان ئاگادارکردوەتەوە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و یەکساننەکردنی بڕوانامەکانیان کارکردنی دکتۆر (ف، ح) و (ع، م) و (ر، م، ه) و (ێ، م، م) ڕاگیراوە.
لەراگەیاندراوەکەیدا، سەندیکای پزیشکاندا ئاماژەی بەوەشکراوە، نۆرینگە تایبەتەکانی هەر چوار دکتۆر (ش، ع) و (ه، ع) و (ع، ڕ) و (ن، ب) بەهۆی ئەوەی پسپۆڕیان لەبواری جوانکاریدا نەبووە و کاریان کردووە، داخراون و کەیسی کۆمەڵێک دکتۆری دیکەش بۆ داواکاری گشتی هەرێم نێردراوە تا سزابدرێن.
لەبارەی داخستنی سەنتەرەکانی جوانکاریی، سەندیکای پزیشکان ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی سەندیکا نەبوون، پێنج سەنتەری جوانکاریی لە هەولێر داخراون.[1]
#14-09-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,549 times
Write your comment about this item!