Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
Tourism establishments statistics in Kurdistan region 2013-2020
21-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Consumer Price Index (CPI) and Inflation Rate Inflation Rate in Kurdistan Region May 2016
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Summer Crops Expenditure Report in Kurdistan Region (2012-2013)
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Winter Crops Planted Survey in Kurdistan Region(Area - Yield - Production - Cost) 2012 -2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Poultry farm report Kurdistan Region 2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Summer Crops agriculture report Planting year 2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Winter Crops Planted area Survey in Kurdistan Region (Area - Yield - Production - Expenditure) 2016-2017
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Medium Size Industrial Establishments Statistics in Kurdistan Region 2018
17-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Big Industrial Establishments Statistics in Kurdistan Region 2018
17-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Micro, Small and Medium Enterprises (MSME) Survey Results/Private Sector In Kurdistan Region 2022 Desember 2022
17-11-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles
  526,939
Images
  111,932
Books
  20,524
Related files
  106,664
Video
  1,591
Language
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Group
English
Biography 
3,155
Articles 
2,046
Library 
1,990
Documents 
206
Image and Description 
77
Martyrs 
64
Publications 
49
Archaeological places 
44
Parties & Organizations 
36
Maps 
26
Genocide 
21
Clan - the tribe - the sect 
18
Artworks 
17
Places 
9
Statistics and Surveys 
5
Miscellaneous 
4
Video 
2
Offices 
2
Poem 
2
Womens Issues 
1
Environment of Kurdistan 
1
Dates & Events 
1
Quotes 
1
Repository
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   Total 
240,541
Content search
Biography
Jemal Nebez
Biography
Hasret Gültekin
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
The Role of Kurdish Identit...
Biography
Lisa Calan
بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 30-09-2018
Kurdipedia's contributors archive important information for their fellow speakers from all parts of Kurdistan.
Group: Documents | Articles language: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ...

بەرنامەی لیستی 105 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ...
پێشەکی:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە ڕۆژی 30/9/2018 بەڕێوەدەچێت بە لیستی ژمارە (105) بەشداریی پرۆسەکە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەئاستی کوردستان 100 کاندیدی دیاریکردووە، تیایدا ڕەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی لەبوارە جیاوازەکان کردووەو بوونی ژن و گەنج-یش گرنگیی تەواوی پێدراوە، بەجۆرێک خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان فراکسیۆنی سەوز تیمێکی بەهێزو خاوەن پڕۆژەی جددی دەبێت.
ی.ن.ک وەکو حزبێکی سۆسیال دیموکرات بڕوای تەواوی بە پرۆسەی دیموکراسی و خەباتی پەرلەمانی و مەدەنی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، ئەمەشی بە پراکتیکی سەلماندووە.
لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری جددی دەکەین بە پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگ کوردستان زیاتر ئاوەدان بکەینەوە، هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنین و ئابووریمان بەرەوپێش ببەین، لەپەرلەمانیش بەهاوکاریی فراکسیۆنەکانی تر کار دەکەین بۆ بەدیهێنانی:
1-وەگەڕخستنی دۆسیەی دەستوورو پەسەندکردنی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ هەرێمی کوردستان.
2-گۆڕینی بنچینەکانی سیستمی دەسەڵاتدارێتی و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمدا.
3-گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستمی پەروەردەو تەندروستی لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتر، پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەکردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستی، پەرەپێدانی خزمەتی شارەوانی و حوکمڕانیی لامەرکەزی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا.
4-هاوشانی پەرەپێدانی بەردەوامی پرۆسەی دیموکراسی لەچوار ساڵی داهاتوو فراکسیۆنی سەوز کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو دنیابینی ی.ن.ک لەبواری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕەهەندەکانی، وەکو حزبێکی سۆسیال دیموکرات.
5-حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کاری جددی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140و یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ سەر کوردستان.
6-وەک هەمیشە پارێزەری مافی ژنان و یەکسانین، بەوپەڕی تواناشمانەوە دژایەتیی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان بەهەر بیانوویەک دەکەین.
7-فەراهەمکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ مووچەخۆران و لەنێویشیاندا خاوەن پێداویستیی تایبەت.
8- پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری ڕۆشنبیریی و شارستانیمان دەبێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری بوارەکانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناکانی لاوانی کوڕ و کچ‌، بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەکانی داهێنان.
9-نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە و پابەندبوون بە پێدانی مووچەی مانگانە وەکو ئیستیحقاقێکی وەزیفی لەنێویشیاندا مووچەی خانەنشینان و بەساڵاچووان و مامۆستایان و فەرمانبەران، گەڕاندنەوەی تەواوی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان.
هاووڵاتی خۆشەویست
لیستی ژمارە 105 لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لیستی حزبێکی خەباتگێڕی خاوەن ئەزموونێکی دوورو درێژە لە خزمەتی گەلی کوردستاندا. لەدەستپێکی پڕۆسەی دیموکراسی کوردستانەوە بەشدارێکی کارای هەڵبژاردنەکانی وڵاتەو باوەڕی بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە وەک بژاردەیەکی مەدەنی بۆ بەشداریی لە حوکمڕانی و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا. لیستی 105 بەم پڕۆژەیە لە دنیابینی حزبێکی سۆسیال دیموکراتەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە.
بەشی یەکەم: ئامانجە گشتییەکان
لیستی ژمارە 105 تێدەکۆشێت لەپێناو:
یەکەم: ئامانجە سیاسییەکان:
1-چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لە دەستووری ئایندەی کوردستاندا.
2-گەشەپێدانی سیستمی فیدراڵی و پەیڕەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی، بەجۆرێک ڕێز لە فرەیی، جیاوازیی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینی و سیاسی بگیرێت و لەهەموو بوارەکانی بەڕێوەبردندا بوار بۆ هەمووان بڕەخسێنرێت.
3-کارکردن بۆ دیاریکردنی سنووری باشووری کوردستان، بەجێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عیراقی فیدراڵ.
4-هەموارکردنەوەی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک هاوشێوەی دەستوری وڵاتانی دیموکراسی بێت، لەسەر بناغەی پاراستنی مافی پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان و کۆمەڵی مەدەنی و سەروەریی یاسا و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات.
5-پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و یاساییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، بە فۆڕمەڵەیەکی جێگیر و گونجاوی یاسایی بە ئاراستەی جێبەجێکردنی ئەو بەندە دەستوورییانەی کە تایبەتن بە چارەنووسی گەلی کوردستان.
6- پەیوەندییە دیپلۆماسی و فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی هاوبەش‌ و دۆستانە، باشتر پێش بخرێت.
7-جێبەجێکردنی پرەنسیپی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا.
8- پشتیوانیی لە ئیرادەی سەربەخۆی نەتەوەکەمان لە بەشەکانی تری کوردستان دەکەین، لە خەباتیاندا لەپێناوی بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانیان.
9- ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراق‌ و هەرێمی کوردستان و نوێکردنەوەی داتاکانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.
10- هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزە چەکدارەکان و بەپیشەیی کردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
11-بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی ڕژێمی پێشووی عێراق بەرامبەر بە کورد کردوویەتی لەپرۆسەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو تاوانی دژی فەیلییەکان (لەئاستی نێودەوڵەتی و عیراقدا)، هەروەها ئەو تاوانانەی کە داعش دژی ئێزدی و کاکەیی و مەسیحییەکان ئەنجامیداون. زیان لێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە و تاوانبارانیش سزابدرێن.
دووەم: ئامانجە ستراتیژییەکان
1- دامەزراندنی حکومەتی دامەزراوەیی، تا بە پێی یاسا کاربکات‌ و دووربێت لە دەستێوەردانی دەرەکی. لەسەروو هەمووشییەوە،‌ پێداگرتن لەسەر ئاگاداربوونی هاووڵاتییان لە بودجەی کوردستان و داڕشتنی پلانەکانی سەرفکردنی بەشێوەیەکی شەفاف‌ و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی لەبەردەمی پەرلەماندا‌.
2-
أ/ دابینکردنی ژینگەیەکی دیموکراسی بۆ کاروباری سەربەخۆیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
ب/گەشەپێدان و زیادکردنی چالاکییە مەدەنییەکان، بە ئاڕاستەی دروستکردنی هاووڵاتی مەدەنیی هۆشیارو بەرهەمدار.
3-تێپەڕاندنی کوردستان لەبازاڕی ساغکردنەوەی کاڵای وڵاتان کە تاکی کوردی گۆڕیووە بۆ بەکارهێنەرێکی بی بەرهەم، بە:
أ/ پشتیوانیکردنی هەر پڕۆژەیەکی ئابووری سوودمەندو کارئاسانی بۆیان و هاندانیان، هەروەها چاودێریی کردنیان و پەرەپێدانی یاسای وەبەرهێنان.
ب/ پێشکەشکردنی یاسای بازرگانیی، کە تائێستا وەک پڕۆژە یاسا ماوەتەوە، تا هەموو جۆرە چالاکییەکی بازرگانیی لەهەرێمدا ڕێکبخات.
4-کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە و بتەوکردنی ژێرخانی ئابووری، گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و پیشەسازیی.
5- فراوانکردنی ئازادیی سیاسی، پەرەپێدانی ژیانی فرەیی و پێکەوەژیان لە کوردستاندا، لەسەر بناغەی ڕێزگرتن لە جیاوازییەکانی یەکتریی و هاوکارییکردنی ماددی و مەعنەویی پارت‌ و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ناو هەرێم.
6-بەئەلیکترۆنی کردنی حکومەت، بۆ نەهێشتنی ڕۆتینات و دواکەوتنی مامەڵەی هاووڵاتیان و سیستمی یەک پەنجەرە پەیڕەو بکرێت.
بەشی دووەم: یاساو سیستمی دادوەری
لەپێناو سەروەریی یاساو چەسپاندنی دەسەڵاتی یاساو دامودەزگا دادوەرییەکان، بەرەوپێش بردنی کارەکانیان بەشێوەیەک لەگەڵ سەردەم و پێوەرەکانی دەوڵەتی یاساو هاووڵاتیبووندا بگونجێت، لیستی 105 لە بواری یاساو دادوەریدا کاردەکات بۆ:
1-پەیڕەوکردنی بنەمای یەکسانی لە نێوان هاووڵاتیان لەبەرامبەر یاسادا.
2- تەواوکردنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی ڕوون و ئاشکرای نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی و یاسادانان.
3- دەرکردنی یاسایەک بۆئەوەی دامەزراوەی (داواکاری گشتی) بکرێت بە بەشێک لە دەسەڵاتی دادوەریی، بەپێی پێوەرە نوێکانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها بەستنەوەی داواکاری گشتی بە ئەنجومەنی دادوەریی و جیاکردنەوەی لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و وەزارەتی دادو چالاککردنی ڕۆڵی ئەم دامەزراوەیە. لە داکۆکیکردن لە مافە گشتی و تایبەتییەکان.
4- لەپێناوی دەسەڵاتێکی دادوەریی سەربەخۆی کارامەدا، لیستەکەمان لایەنگری دانانی سیستمێکی کارای سەربەخۆ و دامەزراوەیی دادوەریی دەکات، کە ئەرکی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی بەردەوامی دادوەران بگرێتە ئەستۆ.
5- هەموارکردنی ئەو یاسایانەی ڕێگرن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەریی و ڕێخۆشکەرن بۆ دەستێوەردانی دەسەڵاتەکانی تر، لەکاری دادوەریی، وەک ئەو ماددانەی کە لە یاسای سزادانی عیراقی و یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتوون.
6-کاراکردن و هەموارکردنەوەی یاسای کار بەشێویەک زیاتر لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی کرێکاران بگونجێت.
7- چارەسەرکردنی کەمی ڕێژەی دادوەر و دادگا بەراییەکان لە ناحیەو شوێنە دوورەکان.
8- کارکردن بۆ کردنەوەی خانەی داد، لە زۆربەی قەزاکانی کوردستاندا، لەپاڵ دروستکردنی خانوو بۆ دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکان، تا بتوانن بەباشترین شێوە لەخزمەتی خەڵکیدا بن.
9-بۆ پشتیوانی کردنی دەستەی دەستپاکی و دەزگای چاودێریی دارایی لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دادگای تایبەت بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی دابمەزرێنرێت.
بەشی سێبەم: ژێرخانی ئابووری
یەک: کەرتی نیشتەجێبوون
1-داڕشتنی ستراتیژێکی دوورمەودا بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو خێزانێکی کوردەواری.
2-دەستپێکردنەوەی بڕیاری پێدانی سلفەی عەقار وەکو بەشێک لەو ستراتیژە.
3-دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکان و پێدانی ئەولەویەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان و هاووڵاتیانی کەم دەرامەت و کرێکاران، بەبی پێشەکی و بە قیستی درێژخایەن.
دوو: کەرتی کشتوکاڵ
1-دانانی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ زیاتر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەڕووی چەندێتی و چۆنێتی بەرهەم و شێوازی زانستیانەو سەردەمیانەی بەرهەمهێنان.
2-دروستکردنی زۆرترین بەنداو لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا بۆ بەکارهێنانی لە وەرزی هاوین و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکە ساڵی.
3-هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لەبواری کشتوکاڵ بەشێوەیەکی زانستی.
4-گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ، ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ بەبازاڕکردنی لەناو کوردستان و هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لە پێویستی ناوخۆ زیادن.
5-پەرەپێدانی سامانی ماسی و بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوازی نوی.
6-خستنەگەڕی سیاسەتێکی کارا لەدۆسێی ئاودا بەو جۆرەی بەهاوکاریی حکومەتی فیدراڵ کوردستان بتوانێت مافە ئاوییەکانی خۆی زامن بکات.
7-دەرکردن و هەموارکردنەوەی یاساکانی کەرتی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەشە بودجەی قەرزی کشتوکاڵی، هاوکاریکردنی زیاتری جووتیاران، گرێدانی هەموو گوندو ناوچە کشتوکاڵییەکان بە شارەکانەوە.
سی: کەرتی پیشەسازی
1-هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەی ڕێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازیی.
2-داڕشتنی پلانێکی ستراتیژیی پیشەسازیی کە پڕۆژەی پیشەسازیی قورس بکاتە بژاردەی سەرەکی.
3-هەوڵدانی جددی بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی بۆئەوەی ببێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان.
4-گرنگیدانی زیاتر بەو پیشەسازییانەی کە کەرەستەی خاویان لە بەرهەمەکانی ناوخۆدا هەیە.
چوار: کەرتی گەشتیاری
1-تاقیکردنەوەی ساڵانی ڕابردووی کوردستان لەبواری گەشتیاریی دەریخستووە کە ناوچەیەکی لەبارە تا ببێتە پێگەیەکی گەشتیاریی گەورە بۆ گەشتیارانی ناوخۆو دەرەکی، ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دارایی و بوژاندنەوەی کەرتەکانی تریش، لەوێشەوە دەکرێت کوردستان بچێتەسەر (نەخشەی گەشتیاریی جیهان).
2-دانانی ماستەر پلانێکی فراوان بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان، بەمەش دەتوانین هەلی کارو داهات و گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بێنین.
3-گرنگیدان بە گەشتیاریی زستانەو شوێنەوارەکانی کوردستان، بۆ ئەمەش دەکرێت سوود لە ئەزموونی وڵاتان ببینرێت.
پێنج: کەرتی گواستنەوەو گەیاندن
1-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەرو بەستنەوەی شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە.
2-کاری جددی دەکەین بۆ دروستکردنی ڕێگاوبانی نوی و نۆژەنکردنەوەی ڕێگا کۆنەکان و بە دوو سایدکردنی ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکان لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان.
3-سەرلەنوی ڕێکخستنەوەی (سیستمی پۆستە) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو.
4-پێشخستن و فراوانکردنی فڕۆکەخانەکان، زیادکردنی ژمارەی تێرمیناڵەکان.
شەش: کەرتی دارایی و بانکی
1-رێکخستنەوەی بودجەی گشتی کوردستان، بەجۆرێک کە هەنگاو بەهەنگاو، لاسەنگیی نێوان بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان ڕاست بکاتەوە.
2- هەمەڕەنگکردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان.
3- لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەو گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی سەرجەم مووچەخۆران.
4- ڕێکخستن و یەکخستنەوەی موچەو کەمکردنەوەی جیاوازیی مووچەی نێوان پلە باڵاکان و فەرمانبەران.
5-رێگریکردن لە بەهەدەردانی داهاتی گشتی و گەندەڵیی لەرێگەی پشتیوانیکردنی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتییەوە.
6-پشتیوانیکردنی هەر پڕۆژەیەکی چاکسازیی کە لە بەرژەوەندیی گشتی بێت.
7-گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بانکەکان لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی قەرزی هاووڵاتیان و کۆمپانیاو بەڵیندەران لەلایەن حکومەتەوە.
8-دامەزراندنی سیستمی بانکی پێشکەوتوو لە کوردستاندا.
حەوت: کەرتی وەبەرهێنان
1-کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت.
2-چاودێریکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، بۆ ئەوەی بەپێی هەمان ئەو دیزاین و مەرجانە دروست بکرێن کە ڕێگەیان پێدراوە، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بێت لە چوارچێوەی یاسادا.
3-رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی بۆ گەشەپێدان و بوژاندنەوەی ئابووری کوردستان.
هەشت: کەرتی ئیدارە
1-پەیڕەوکردنی سیستمی لامەرکەزی لەپێناو زووتر ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیان و دامودەزگاکانی حکومەت، پەیڕەوکردنی سیستمی یەک پەنجەرە.
2-هەموارکردنەوەی یاسای خزمەتی شارستانی و پەیڕەوکردنی سیستمی پاداشت و سزا لە هەڵسەنگاندنی تەواوی فەرمانبەران.
3-بەئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو کارئاسانی و گەیاندنی بڕیارو ڕێنماییەکان.
4-دامەزراندنی هاووڵاتیان بەپێی پێویستییەکانی حکومەت لە هەموو وەزارەت و دامودەزگاکاندا.
5-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی (دەستەی چاکسازیی کارگێڕی) بۆ چاککردن و پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی ڕێکارو ڕێنماییە کارگێڕییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
بەشی چوارەم: خزمەتگوزارییەکان
یەک: تەندروستی
1-کاردەکەین بۆ گۆڕینی تەواوی سیستمی تەندروستی بە سیستمێکی هاوچەرخ و پێشکەوتوو.
2-هەوڵدەدەین بۆ پەسەندکردن و جێبەجی کردنی یاسای بیمەی تەندروستی، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەکاتی نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەردا سوودی لێ ببینن.
3-کارکردن بۆ دەرکردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی پسپۆڕە جیاوازەکانی کەرتی تەندروستی وەک: پزیشکی ددان، دەرمان، پەرستاریی زانکۆ و پەیمانگاکان.
5-پەرەپێدانی بە ئەلیکترۆنیکردنی زانیاریی تەندروستی لە تەواوی دەزگا تەندروستییەکاندا.
6-پەرەپێدان و فراوانکردنی تاقیگەی پشکنینی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایشی خۆراک و دەرمان.
7-بونیادنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانی بۆ سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستن و هاوردەکردنی دەرمان بە کوالیتی باش و نرخی گونجاو.
8-فراوانکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرا لەرێگەی زیادکردنی ژمارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و تیمی فریاگوزاریی.
9-بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
دوو: چاودێری کۆمەڵایەتی
1-جێبەجێکردنی پڕۆژەی تۆڕی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (سیستمی سۆسیال) لە هەرێمی کوردستاندا.
2-گرنگیدانی زیاتر بەو ناوەند و دامەزراوە حکومییانەی تەرخانکراون بۆ پەککەوتووان، بەساڵاچووان، بێنەوایان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
3-بەگژاچوونەوەی دەرۆزەکردن، سزادانی بازرگانانی ئەو دیاردەیە.
4-هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ و ڕێزگرتن لە ماف و فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆیان.
5-کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ ئامادەکردنیان تا ببنە خاوەن پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان.
6-کردنەوەی نەخۆشخانەی عەقڵی (شێتخانە) بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی عەقڵیان هەیە، نەک دەروونی.
سێ: کرێکاران و ڕەنجدەران
لە چوارچێوەی بەرجەستەکردنی فیکرو بیروڕای سەرۆک مام جەلال (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان)، کە یەکێتی حزبی ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە، لەو دنیابینیەوە یەکێتی کارنامەی تایبەتی خۆی بۆ کرێکاران و چینی ناوەڕاست دیاریی دەکات و کاردەکات بۆ:
1-دەرکردنی یاسایەکی نوێی کار بەجۆرێک بەرژەوەندیی و مافەکانی کرێکارانی تێدا پارێزراوبێت.
2-ئەو داهاتەی دەچێتە سندوقی دەستەبەری کرێکاران، بۆ بوارەکانی خزمەتکردنی کرێکاران خەرج بکرێتەوە، بە کردنەوەی یانەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشخانەو بواری وەرزشی و هونەری و پێشخستنی پیشە جۆراو جۆرەکانی کرێکاران.
3-چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتی کار بۆ دابینکردنی هەلی کارو ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان کرێکارو خاوەن کارو زامنکردنی مافی کرێکار.
4-کاردەکەین بۆ زامنکردنی مافی کرێکارو خاوەن پیشە بچووکەکانی وەکو نانەواو سەرتاش و ئارایشتگا، کە مافی خانەنشینیان بۆ دەستەبەر بکرێت، لەچوارچێوەی ئەو یاسا نوێیەی لەخاڵی (1)دا باسمان کردووە.
5-هەر کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا یان کەمئەندام بوو، پێویستە لەسەر حکومەت مووچەیەکی شایستەی بۆ ببڕێتەوە.
6-بەشێک لە داهاتی سندووقی دەستەبەری کرێکاران بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کرێکاران خەرج بکرێت، لەرێگەی دروستکردنی کارتێکەوە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لەو سندوقەدا.
7-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سیستمی دڵنیایی (تأمین) بۆ چینی شوفێرانی گشتی لە پاس و تەکسی و بارهەڵگر، بۆ خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان لەکاتی هەر ڕووداوێکدا.
8-بایەخدان بە ژنانی کرێکار لە هەموو بوارەکانی کارکردندا لەڕووی زامنکردن و پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی یاسای کاردا.
چوار: پەروەردەو خوێندنی باڵا
دانانی فەلسەفەیەکی نوێی پەروەردەیی و خوێندن لەسەر بنەمای خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمان، مرۆڤدۆستی، پەروەردەکردن و پێگەیاندنی تاک، پڕۆگرامەکانی خوێندنیش لەگەڵ ئەو فەلسەفە نوێیەدا بگونجێنرێت.
أ.پەروەردە
1-هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەو بەردەوام بوونی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستکردنی بینای مۆدێرن و نۆژەنکردنەوەی بینا کۆنەکان.
2- کاردەکەین بۆ دەست پێکردنەوەی دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەجۆرێک دادپەروەریی تێدابێت.
3-کارکردن بۆ زیاتر دابینکردنی توێژەری کۆمەڵایەتی، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندندا. هەروەها بایەخدانی زیاتر بە وانەکانی وەرزش و هونەر.
4-کردنەوەی پەیمانگەی زمانە جیهانییەکان، هاوشێوەی پەیمانگەی وەرزش و هونەرو کۆمپیوتەر، بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئامادەیی.
5-بەرزڕاگرتنی کەسایەتی مامۆستا، ڕێزگرتن لە پایەی کۆمەڵایەتی و بیروباوەڕی سیاسی و پاراستنی مافەکانیان.
7-هەوڵدان بۆ وەرگرتنی زیاتری مامۆستایانی دەرچووی پەیمانگەو خانەی مامۆستایان لە کۆلیژی بنەڕەتی، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان.
8-بەردەوامیدان بە هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری، تا دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ نزمترین ئاست.
ب.خوێندنی باڵا
1-برەودان بە لایەنی زانستی و لێکۆڵینەوەو خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆ، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ئیداری زانکۆکان.
2-هاوکاریکردنی زیاتر بۆ پەرەپێدانی بەشی زمانی کوردی لەپارچەکانیتری کوردستان.
3-پەرەپێدان و زیادکردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و ڕووناکبیری لە بواری مێژوویی و جینۆسایدو زانستی …..تاد، لەشارەکانی کوردستاندا.
4-دانانی پلانی (5 ساڵ، 10ساڵ، 15 ساڵ) بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی سیستمی خوێندن.
5- دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکان
6-هەوڵدان بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆ.
7-هەوڵدانی جددی بۆ بە فەرمی ناساندنی سەرجەم زانکۆ ئەهلییەکانی کوردستان بە بەغدادو وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە، بەپێی ستانداردی جیهانی.
ج.خوێندکاران
1- پێدانی قەرزی خوێندن بەو خوێندکارانەی ماجستێرو دکتۆرا دەخوێنن لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.
2-هەوڵدان بۆ پێدانی ناونیشانی زانستی بۆ دەرچووانی کۆلیژەکانی ڕامیاری و فەلسەفە و زانستە ئاینییەکان.
3-بەگەڕخستنەوەی پێدانی دەرماڵە و زیادکردنی بۆ خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان.
4-نەهێشتنی جیاوازیی لە نێوان خوێندنی بەیانیان و ئێواراندا، هاوتاکردنی هەموو ماف و ئیمتیازاتەکانیان.
5-پەرەپێدان بە بەرنامەی تواناسازیی خوێندکاران و ڕێکخستنی بە یاسایەکی تایبەت، بەجۆرێک خزمەت بە خوێندکاران بکات و دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێنێت.
6-پەیڕەوکردنی سیستمی (پارت تایم-PART-TIME) لە خوێنداندا بۆ ئەوەی مەرجی تەمەن نەبێتە ڕێگر لەبەردەم خوێندکاردا.
7-هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلی کارو دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لەکەرتی گشتی و تایبەتدا.
پێنج: ئاسایش
1-باشتر پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان و بەگژاچوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان.
2-پەرەپێدان و زیاتر چاودێریکردنی ئاسایشی ئابووری و ڕێگریکردن لە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە.
3-بەهێزکردنی دامەزراوە بەرپرسەکان لە ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان، هەروەها دابینکردنی ئاسایشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێت و هۆکارەکانی تری پەیوەندیی.
4-کاردەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان هاووڵاتیان و دەزگای ئاسایش بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتی.
5-دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە هێزەکانی ئاسایش کە بتوانێت یاساو پرەنسیپەکانی ئاسایش بچەسپێنێت.
6-پێداچوونەوە بە مووچەو خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و باشترکردنی بژێوییان.
شەش: ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیریی
1-زیاتر گرنگیدان بە زمانی کوردی لەهەموو ئاستەکانداو چالاککردنی ئەکادیمیای زمان و فەرهەنگی کوردی، هاندان بۆ دانانی فەرهەنگی گشتی زمانی کوردی.
2-داڕشتنی سیاسەتی کلتوری و ڕۆشنبیری و پەیڕەوکردنی لەسەر ئاستی هەرێم، هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری.
3-لەرێگەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە لەهجەکانی زمانی کوردی لەچوارچێوەی زمانێکی ستاندار-دا ڕێکبخرێت.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ پاراستنی بەڵگەنامە مێژووییەکان لە گشت بوارەکاندا کە تایبەتن بە کورد، هەروەها پاڵپشتی کردنی ئەو ناوەندانەی لەکوردستاندا ئەم کارانە ئەنجام دەدەن.
5-سازدانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەو وەرزی لەبوارەکانی ئەدەب و هونەرو ڕۆشنبیریدا، هاندانی گەنجان و لاوان لەو بوارانەدا لەرێگەی سازدانی کێبڕکی بۆ دەرخستنی تواناکانیان.
6-هەوڵی جددی دەدەین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی (شاری هونەری) پایتەختی ڕۆشنبیری بەپێی ئەو ماستەر پلانەی بۆی دانراوە.
7-هەوڵدان بۆ دروستکردنی شاری سینەما، بە مەبەستی پەرەپێدانی بواری سینەماو فیلمسازی لە کوردستاندا.
8-پاڵپشتی کردنی بواری شانۆو موزیک و گۆرانی و شێوەکاری لەرێگەی ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ و چالاکی جۆراوجۆر، هەروەها گرنگیدان بە بووژانەوەی تیپ و گروپە هونەرییەکان و دابینکردنی بوجەی پێویست بۆ چالاکییەکانیان.
9-هەوڵدەدەین بۆ زیاتر ناساندنی کەلتورو هونەرو ئەدەبی کوردی لە ڕێگەی بەرهەمی نووسەرو هونەرمەندانی کورد لە نێوەندە هونەری و ڤیستیڤاڵە جیهانییەکاندا.
حەوت: کاروباری ئاینی
1-پێکەوە ژیانی ئاینی و مەزهەبی و عەقیدەیی پێکهاتەکان و ڕێزگرتنی باوەڕە ئاینییەکانی هەمووان لەسەر بنەمای قبوڵکردنی ئازادیی جیاوازییەکان.
2-رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ نزیکبوونەوە لەنێوان ئاین و مەزهەب و ئاینزاکاندا، بەپێی بنەما مرۆییەکان.
3-دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ زانایانی ئاینی سەر بە هەموو ئاین و ئاینزاکان.
هەشت: وەرزش
1-هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان.
2-گرنگیدانی زیاتر بە تیپە میللییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە گۆڕەپان و کەلوپەلی وەرزشی.
3-دروستکردن و تەواوکردنی ئەو پڕۆژە وەرزشیانەی کە بەهۆی قەیرانی دارایی، یان هەر هۆکارێکی ترەوە ڕاگیراون.
4-دامەزراندنی فێرگە و ناوەندی وەرزشی و زانستی لە شارو شارۆچکەکان بۆ ئارەزوومەندانی وەرزش لە قۆناغی سەرەتایی، بۆ ئەوەی هەر لە منداڵییەوە پەرە بە تواناو حەزو خولیا وەرزشییەکانیان بدرێت.
5-گرنگیدان و فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەی وەرزشی لەبواری (یاریگا، مەلەوانگە، هۆڵی وەرزشی …..تاد).
6-پەرەپێدانی پەروەردەی وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی.
7-هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی هەلی کارو دامەزراندنی دەرچووانی بەشی وەرزشی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نەبوونی مامۆستای وەرزش.
8-دروستکردنی پەیوەندی نێوان لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئۆڵۆمپی وڵاتانی دەرەوە، بۆ زیاتر ئاشنابوونی وەرزشوانانی کوردستان بە نوێگەریی و پێشکەوتنەکانی بواری وەرزشی.
9-گرنگیدانی زیاتر بە ناوەندی چالاکییە وەرزشییەکان لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
نۆ: ژینگە
1-کارکردنی بۆ چالاکترکردنی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاککردنی ژینگەو یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2012ی تایبەت بە دارستانەکان.
2-زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و فروانکردنی ڕووبەری سەوزایی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان.
3-ئیدارەدانی خاشاکی شارەوانییەکان بەشێوەی ژینگەیی و تەندروستی.
4-دانانی سیستمی فیلتەرین بۆ دەرهاویشتەکانی پڕۆژە پیشەسازییەکان.
5-دانانی (یەکەی چارەسەریی ئاوی پاشەڕۆ) بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی و تەندروستی و وەبەرهێنان.
6-کاردەکەین بۆ دانانی چاودێرو ڕاوێژکاری ژینگەیی بۆ پرۆژەو کارگە پیشەسازییەکان.
7-رۆشنبیری ژینگەیی و ژینگەدۆستی بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سەرەتایی.
8-جیاکردنەوەی ئاوەڕۆی ناوچە پیشەسازییەکان لە ئاوەڕۆی شارەوانییەکان.
9-رێگریکردن لە قەلاچۆکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، سزادانی توندی سەرپێچیکاران.
بەشی پێنجەم: توێژە کۆمەڵایەتییەکان
یەک: شەهیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران
1-هەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی وارسەکانیان بێت.
2-هەوڵدان بۆ بەگەڕخستنەوەی دیاری هاوسەرگیریی بۆ کچ و کوڕی شەهیدان.
3-دانانی بودجەیەکی تایبەت بۆ دۆکیومێنت کردنی یادەوەریی شەهیدان و تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و قوربانیانی شەڕی داعش، وەرگێڕانیان بۆ زمانەکانی تر، جێکردنەوەی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا.
4-دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون (ئەوانەی سوودمەند نەبوون) بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفال و کیمیاباران و شەهیدانی شەڕی داعش.
5-پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی شەهیدو ئەنفال و کیمیاباران.
6-هەماهەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستووری عیراق و قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیان لێکەوتووان.
دوو: هێزی پێشمەرگە
1-بەرز ڕاگرتنی ناو ناوبانگی پێشمەرگە ئەویش بەدەرکردنی بڕیارێک لە پەرلەمانەوە، بۆ ڕێگریکردن بە ناوزڕاندن و بی ڕێزیکردن بە پیرۆزییەکانی.
2- بەیاسا هاوتاکردنی مووچەو ماف و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
3-دابینکردنی دڵنیایی تەندروستی بۆ پێشمەرگەو هاوکاریی کردنیان لە هەر حاڵەتێکی نەخۆشیداو لەئەستۆگرتنی تێچووی چارەسەرکردنیان لە دەرەوە.
4-بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و توانا جەستەیی و سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە بونیادنانی سەربازگە و فەراهەمکردنی تەکنەلۆژیای سەربازی.
5-بونیادنانەوەی سیستمی بەرگریی هەرێم بە شێوازێکی سیستماتیک و سەردەمیانە.
6-هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شنگال و کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تری کوردستان.
سێیەم: پێشمەرگە دێرینەکان
1-دروستکردنی دەزگایەتی تایبەت بە پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر، بۆ بەدواداچوون و ڕایی کردنی کارەکانیان.
2-هەوڵدان بۆ باشترکردنی بارو گوزەران و ژیانی پێشمەرگە دێرینەکان و ژنانی شاخ، بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕ.
3-دابینکردنی دڵنیایی تەندروستی (تأمین صحی) بۆ خۆی و خێزانەکەی، ئەگەر پێویستیشی کرد لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان بۆ بکرێت.
4-حکومەت خەرجی خوێندنی کچ و کوڕی پێشمەرگە دێرینەکان بگرێتە ئەستۆ.
5-بەردەوامبوون بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر.
چوار: زیندانیانی سیاسی و ڕێکخستنە دێرینەکان
1-تەواوکردنی مامەڵەی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە تا ئێستا لە هەرێمدا کاروباری ماف و ئیمتیازاتیان بۆ جێبەجی نەکراوە.
2-ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە چەند مانگێک زیندانی کراون و حوکم نەدراون، مافی ئیمتیازاتی زیندانی سیاسیان پێبدرێت.
3-هەوڵدان بۆ هاوتاکردنی موچەو ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیندانیانی سیاسی عیراقی فیدراڵ.
4-دابینکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیانی سیاسی یان وارسەکانیان.
5-هەوڵدان بۆ دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە ڕێکخستنە دێرینەکان.
پێنج : ژنان
دیموکراتی لە هیچ وڵاتێک پایەدار نابێت ئەگەر ژنان وەکو پیاوان بە هەموو مافەکانی ئینسانی ئەم سەردەمە شاد نەبن، لەو ڕوانگەیەوە کاردەکەین بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم مافەکانی ژنان.
1-رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان تا بتوانن هاوشانی پیاوان لەبواری کارکردندا چالاک بن.
2-بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان.
3-هیچ لێبوردنێک بکوژانی ژنان بەبیانووی ناموسەوە نەگرێتەوە.
4-هاوکاریکردنی ژنانی سەرۆک خێزان، بەتایبەت ئەوانەی سەرچاوەیی داراییان نییە.
5-دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ژنانی بێ لانە و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان.
شەش: لاوان
1-رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان لەپێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری، کردنەوەی ئەو بەش و کۆلیژانەی کە بازاڕی کار پێویستی پێیانە.
2-دامەزراندنی لاوان لەسەر بنەمای (یەکسانی هەلی کار بۆ هەمووان) بەرەچاوکردنی شارەزایی و لێهاتوویی، پشتیوانیکردنی لاوانی داهێنەرو بەهرەمەندو دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ پێشخستنی بەهرەکانیان.
3-زیادکردنی بودجەی تایبەت بۆ سندوقی قەرزی هاوسەرگیریی لاوان.
4-هەوڵدان بۆ دامەزراندنی سەنتەرو ناوەندەکانی (هونەری و وەرزشی) بۆ پەرەپێدانی تواناو ئارەزووەکانی لاوان.
حەوت: خانەنشینان
1-هەموارکردنەوەی یاسای خزمەت و خانەنشینی پلە تایبەتەکان و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان، بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی مووچەی نێوانیان لەگەڵ فەرمانبەران.
2-هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە 15 ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیەو بەهۆی تەمەنەوە یاسای خانەنشینی نایانگرێتەوە.
3-باشترکردنی ژیانی خانەنشینان بە زیادکردنی مووچەکانیان، بەشێوەیەک بگونجی لەگەڵ نرخی بازاڕدا.
4-دامەزراندنی سندوقی خانەنشینی.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە گشتگیرە دەنگ بدە بە لیستی ژمارە 105ی یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,760 times
Write your comment about this item!
HashTag
Sources
Linked items: 5
Group: Documents
Publication date: 30-09-2018 (6 Year)
Country - Province: South Kurdistan
Document style: Printed
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Hawreh Bakhawan ) on 17-09-2018
This article has been reviewed and released by ( Ziryan Serchinari ) on 18-09-2018
This item recently updated by ( Hawreh Bakhawan ) on: 24-10-2023
Title
This item has been viewed 6,760 times
Attached files - Version
Type Version Editor Name
Photo file 1.0.131 KB 17-09-2018 Hawreh BakhawanH.B.
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Biography
Hafiz Akdemir
Library
Poultry farm report Kurdistan Region 2013
Library
Summer Crops Expenditure Report in Kurdistan Region (2012-2013)
Biography
Zeynep Kaya
Library
Winter Crops Planted Survey in Kurdistan Region(Area - Yield - Production - Cost) 2012 -2013
Biography
Rez Gardi
Biography
Haval Hussein Saeed
Articles
Country Briefing Kurdistan-Iraq
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Articles
Students’ Attitudes towards Learning English in the Kurdistan region of Iraq
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Jasmin Moghbeli
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Library
Tourism establishments statistics in Kurdistan region 2013-2020
Biography
Shilan Fuad Hussain
Articles
Stereotyped Roles for Men and Women in Kurdistan Region of Iraq
Biography
Hanifi Baris
Articles
Kurdistan Regional Government of Iraq Oil production, export, consumption and revenue for the period 1 April 2021 to 30 June 202
Articles
Genocidal Rape and Community Cohesion: The Case of Yezidis
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Archaeological places
Hassoun Caves
Biography
Raman Salah
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Library
Consumer Price Index (CPI) and Inflation Rate Inflation Rate in Kurdistan Region May 2016
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Biography
Hardawan Mahmoud Kakashekh
Biography
Lisa Calan

Actual
Biography
Jemal Nebez
20-09-2013
Hawreh Bakhawan
Jemal Nebez
Biography
Hasret Gültekin
07-05-2022
Hazhar Kamala
Hasret Gültekin
Archaeological places
Hassoun Caves
14-06-2023
Vazhan Kshto
Hassoun Caves
Articles
The Role of Kurdish Identity in Shaping Political Identity
03-07-2023
Rapar Osman Uzery
The Role of Kurdish Identity in Shaping Political Identity
Biography
Lisa Calan
04-08-2024
Hazhar Kamala
Lisa Calan
New Item
Library
Tourism establishments statistics in Kurdistan region 2013-2020
21-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Consumer Price Index (CPI) and Inflation Rate Inflation Rate in Kurdistan Region May 2016
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Summer Crops Expenditure Report in Kurdistan Region (2012-2013)
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Winter Crops Planted Survey in Kurdistan Region(Area - Yield - Production - Cost) 2012 -2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Poultry farm report Kurdistan Region 2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Summer Crops agriculture report Planting year 2013
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Winter Crops Planted area Survey in Kurdistan Region (Area - Yield - Production - Expenditure) 2016-2017
19-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Medium Size Industrial Establishments Statistics in Kurdistan Region 2018
17-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Big Industrial Establishments Statistics in Kurdistan Region 2018
17-11-2024
Hazhar Kamala
Library
Micro, Small and Medium Enterprises (MSME) Survey Results/Private Sector In Kurdistan Region 2022 Desember 2022
17-11-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles
  526,939
Images
  111,932
Books
  20,524
Related files
  106,664
Video
  1,591
Language
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,254
عربي - Arabic 
31,700
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,727
فارسی - Farsi 
11,132
English - English 
7,777
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Group
English
Biography 
3,155
Articles 
2,046
Library 
1,990
Documents 
206
Image and Description 
77
Martyrs 
64
Publications 
49
Archaeological places 
44
Parties & Organizations 
36
Maps 
26
Genocide 
21
Clan - the tribe - the sect 
18
Artworks 
17
Places 
9
Statistics and Surveys 
5
Miscellaneous 
4
Video 
2
Offices 
2
Poem 
2
Womens Issues 
1
Environment of Kurdistan 
1
Dates & Events 
1
Quotes 
1
Repository
MP3 
327
PDF 
32,084
MP4 
2,650
IMG 
205,480
∑   Total 
240,541
Content search
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Biography
Hafiz Akdemir
Library
Poultry farm report Kurdistan Region 2013
Library
Summer Crops Expenditure Report in Kurdistan Region (2012-2013)
Biography
Zeynep Kaya
Library
Winter Crops Planted Survey in Kurdistan Region(Area - Yield - Production - Cost) 2012 -2013
Biography
Rez Gardi
Biography
Haval Hussein Saeed
Articles
Country Briefing Kurdistan-Iraq
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Articles
Students’ Attitudes towards Learning English in the Kurdistan region of Iraq
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Jasmin Moghbeli
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Library
Tourism establishments statistics in Kurdistan region 2013-2020
Biography
Shilan Fuad Hussain
Articles
Stereotyped Roles for Men and Women in Kurdistan Region of Iraq
Biography
Hanifi Baris
Articles
Kurdistan Regional Government of Iraq Oil production, export, consumption and revenue for the period 1 April 2021 to 30 June 202
Articles
Genocidal Rape and Community Cohesion: The Case of Yezidis
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Archaeological places
Hassoun Caves
Biography
Raman Salah
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Library
Consumer Price Index (CPI) and Inflation Rate Inflation Rate in Kurdistan Region May 2016
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Biography
Hardawan Mahmoud Kakashekh
Biography
Lisa Calan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 4.781 second(s)!