سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوەو تیایدا تۆمەتبارێک هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییەک، بەپێویستی دەزانین کە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە، کە ئەو تۆمەتبارە لە ڕووبەرووبوونەوەیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی#یەوە لەڕۆژی 13-9-2018 لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا دەستگیرکراو هەمان ڕۆژیش هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لە لاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=کەسێک بە دەمانچە هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییەک=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/66964/0001.MP4=KTML_Embed_End=
جارێکی تر هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەپاراستنی ئاسایش و سەروماڵیان ورێگە بەهیچ کەسێک نادەین یاسا پێشێل بکات.
بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆ بەرچاوڕونی هاوڵاتیان ڕونیبکەینەوە کە:
- تۆمەتبار سەر بە هیچ بەرپرسێک نیە.
- داوا دەکەین هەر هاوڵاتییەک سکاڵای لە تۆمەتباری ناوبراو هەیە لە نزیکترین بنکەی پۆلیسی شوێنی نیشتەجێبونی سکاڵای یاسایی تۆمار بکات.
-سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەکانی 70 دەکەین کە زانیاری وردیان لەسەر تۆمەتبار پێداین بۆ دەستبەسەرکردنی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
#21-09-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,850 times
Write your comment about this item!