دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرپرسێکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایدەگەیەنێت، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ سوتاندنی دارستان و ژینگەی کوردستان و ئامانجیش لەو هەڵمەتە بە بیابانکردنی جوگرافیای کوردستانە.
سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە لێدوانێکدا بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای تورکیا هەڵمەتێکی دژی ژینگەیی لە کوردستانی گەورە دەستپێکردووە و دستیکردووە بە ئاگردان و سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان، ئێمە ئەو کارەی دەوڵەتی تورک بە تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی هەژمار دەکەین و پێویستە وڵاتانی زلهێز لەسەر ئەو تاوانەی تورکیا بێنە دەنگ.
ئاماژەی بەوەشدا، سوتاندنی دارستانەکانی #ئامەد#، بۆتان، #دەرسیم# تا دەگاتە #قەندیل#ی سەربەرز بۆ ئەوەیە کە جوگرافیایی کوردستان ببێتە بیابان.
ڤارتۆ داوای لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا و ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان کرد، لەسەر ئەو تاوانە بێنەدەنگ، چونکە بێدەنگی وڵاتانی زلهێز مانای ڕازیبوونی ئەوانە بەو تاوانەی کە دەوڵەتی تورک دژی ژینگە و سروشتی کوردستان ئەنجامی دەدات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,030 times
Write your comment about this item!