خێڕسک يان خوێڕسک
خوێ کانزايەکی نافلزيە و سود و زيانی بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک هەيە، ڕسک يان ڕسکاو بەهۆی کۆمەڵێک بارودۆخی زەپۆشی و ئاو وهەواو بنەماوەيە لەگەڵ چ سروشت يان ڕۆڵی مرۆڤ له و ڕسکاندنە، ئەگەر مرۆڤ ڕۆڵی هەبێت پێويست بە(ڕسک) ناکات و دەوترێت(دەستکرد) کەواتە ڕسک زياتر بۆ بنەما سروشتی دەگەڕێتەوە، کەواتە خوێڕسکيان بەشێوە زاری هەولێری و کۆييان خێڕسک واتە خوێجاڕی سروشتی، ئەم زاراوە و ئيديۆمە زياتر خاوەن ئاژەڵەکان بەکاری دەهێنن زۆربەی ئاواييەکانی کوردستان ناوی شوێنێ لە شوێنەکانی گوندەکانی زاراوەی خوێڕسک يان خێڕسکی هەيە واتە بەهۆی بارودۆخی سروشتەوە لە ڕەوەزە شاخەکانەوە خوێ دروست بووە و مەڕو ماڵات و بەتايبەت بزن زۆر حەز به و خوێيە دەکات لەوەرزی بەهاران زياتر بۆ ئەوەی توشی دڵخێورانەوە نەبێت بەهۆی گياوگۆڵ و کەسکايەتی و شينکايەتيەوە دەبێت خوێی پێ بدرێت چ خێڕسک بێت چ خوێڕووکردن بێت کەخاوەن ئاژەڵەکە پێی دەدات.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 647 times