هیومانیزم
پەرتووکی ژمارە (حەوت) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2018
هیومانیزم چییە؟ ئایا دەکرێت بەبێ خودا ئەخلاق لەناو مرۆڤەکاندا هەبێت؟ ئایا ژیانمان هیچ مانایەکی دەبێت بەبێ ئایین؟ لەگەڵ ئەو هەژموونەی کە وتاری ئایینی هەیەتی لە کۆمەڵگە و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، بەڵام هێشتا بە باشی ڕێگە بە ڕای پێچەوانە نادرێت و بگرە بە هەڵە لێکدانەوە بۆ بووچوونی ئەو کەسانە دەکرێت کە ئایین ڕەتدەکەنەوە. هیومانیزم ڕوانگەیەکی فەلسەفی و ئەخلاقییە و جەخت دەکاتەوە لەسەر بەها و لێهاتوویی مرۆڤ، هەم وەک تاکێک هەم لەناو کۆمەڵدا، لەم فەلسەفەیەدا ئەوەی لەپێشە بیرکردنەوەی عەقڵانی و ئازادانە و بەڵگەسازییە، نەوەک دووبارەکردنەوەی ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕە چەسپیوەکان. هیومانیستەکان پێیان وایە مرۆڤ دەتوانێت داهێنان بکات و بیربکاتەوە لەناو چوارچێوەیەکی سیکۆلار و دیموکراتییدا، بەبێ ئەوەی پشت بە دەقە ئایینییەکان ببەستێت.
ئەم پەرتووکە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت دەربارەی هیومانیزم، لەوانە: (هیومانیزم و هیومانیتێت، هیومانیزم و ئیتیکی مرۆڤایەتی، فەلسەفە و هیومانیزم) ، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,756 times
Write your comment about this item!