ئیگزستانسیالیزم
کتێبی ژمارە (شەش) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2018
بوونگەرایی ڕەوتێکی فەلسەفی بوو لە سییەکان و چلەکانی سەدەی بیستەمدا سەریهەڵدا، بانگەشەی بۆ گرنگیی و بایەخی بوونی تاکی مرۆڤ دەکرد، دەکرێت بگوترێت کە بونگەرایی وەک دەرئەنجامێکی تراژیدیا و نەهامەتییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم دەرکەوت، کە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەتەوە، ئەمەش وەهای لە بیرمەندان و فەیلەسوفانی ئەو سەردەمە کرد کە بە دوای ڕەوتێکی فەلسەفییدا بگەڕێن کە بەها بۆ بوونی مرۆڤ بگێڕێتەوە. ئەوەبوو دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی ئایدیاکانیان لە ڕێگەی شانۆگەری و ئەدەب و شیعرەوە، هەتاوەکو بووە یەکێک لە ڕەوتە فەلسەفییە هەرە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و جیهان.
لەم کتێبەدا خوێنەر ئاشنا دەبێت بە پێناسە و لایەنە جیاجیاکانی چەمکی ئیگزستانسیالیزم (بوونگەرایی)، هاوکات چەندین بابەتی دیکەش دەخوێنێتەوە سەبارەت بە جەوهەری ئەم ئایدیایە و ڕەخنەکان لەسەر ئەم ئایدیایە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,446 times
Write your comment about this item!