ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت
زۆر خۆری خاسيەتێکی باش نيە و کەسی(زۆر خۆر) توشی چەندين چەرمەسەری تەندروستی و ئابوری و کۆمەلايەتی دەبێتەوە لە ژيانی ڕۆژانەيدا بۆيە کورد هەوڵی داوە ئەم زۆرخۆريە کەم بکاتەوە و ڕێگە و ڕێنمايی بۆ دەربکات يەکێک له و ڕێگە و ڕێنماييانە ئەوەيە کە دەڵێت(ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت) واتە ژيان و مردن بە کەم خۆراکی و زۆر خۆراکی نی يە، مرۆڤ پێويست ناکات بۆ ژيان زۆر بخوات بەڵکو واباشە بەشێوازێکی دروست و پێويست بخوات نەوەک خۆی بەزۆر خواردن ماندوو بکات و زيانی کۆمەلايەتی و ئابوری و تەندروستی لە خۆی بدات، بۆيە وەک ڕێبەدی و ئامۆژگاری کورد بە دەربڕينەوە دەڵێت(ئەوەی زۆر بخوات زۆر ناژێت).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 602 times
Write your comment about this item!