ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند. قەسەدە ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیردا کە بەشێکە لە (شەڕی نەهێشتی تێرۆر) لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 49 چەتەی #داعش# کوژراون .
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
لە دەورووبەری باخۆزێ لە نێوان #شەڕڤان#ان وچەتەکانی داعش شەڕڕوویدا. شەڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی داعشیان پیش ئەوەی کە لە شەڕڤانان نزیک بێتەوە تێکشکاند وزیاتر لە 1 کم پێشڕەوییان کردووە. هەروەها خۆیان لەو شوێنەدا بەجی کرد و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆرچەتە کوژران.
تیرۆریستەکانی داعش لە چەندین قۆلەوە هێرشیان کردە سەرشەڕڤانانی قەسەدە. لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتە کوژران.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەهاوپەیمانانەکان مۆلگەی چەتەکانی داعشیان بۆردومان کرد.
لە دەورووبەری حەجینە شەڕڤانان 600 متر پێشڕەویان کردوە وشوێنی مانەوەی خۆیان ئامادەدەکەن. لەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتە کوژران. ئۆتۆمبێلێک و چەند متورسیکلێتی چەتەکان تیکشان.
لە ئەنجامی ئەوشەڕانەدا بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی کەوتە دەستی شەڕڤانان. تیمی تایبەتی پووچەڵکردنەوەی مین وتەقەمەنی ناوچەکە پاک دەکەنەوە ومینە چێنراوەکان پووچەڵ دەکەنەوە.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئۆتۆمبیلێکی بۆم ڕێژکراوی چەتەکاندی داعشی کردە ئامانج.
قەسەدە ئەنجامی گشتی ئەو شەڕەی ئاوەها ڕاگەیاند
لەو شەڕدا هێزەکانمان توانیان لە 19 شوێندا خۆیان جێگیر بکەن و 49 چەتەی داعش لەو شەڕەدا کوژراون.[1]
#30-09-2018#