$باکووری کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی سەربە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر 107 ماڵ.[2]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوەندی شاری ئێلح و ناوچەی کەرجۆس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و زیاتر لە 10 کەسیان دەستگیرکرد. ئۆپەراسیۆنەی پاکتاوکارنەکەی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامیی هەیە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی دەبەپە لە ئێلح و ئۆزدەمیر و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد.[2]
- بۆ یەکەمجارە لە #ئامەد# و بە گشتی لە باکووری کوردستان لووتکەی ژنانی بازرگان بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی بەشداری ئافرەتە لە کەرتی ئابووری و بازرگانی لە تورکیا و لابردنی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەبەردەم ژنان لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا هەن.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی #داقوق# لەسەر کێشەی زەوی، شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبی هاوردە دروستبووە و چەند کەسێک بریندار بوون.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156670/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گوندێکی داقووق شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبە هاوردەکان دروست بوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156670/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی #پەکەکە#، گوندەکانی بناری چیای گارە لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی#-یان بۆردومانکردووە.[4]
- ئەمڕۆ، #هەڤرەست شوان#، کە ئەندامی هەرێمی #هەولێر#ی #تەڤگەری ئازادی#ی کۆمەڵگەی کوردستان و هاوکات خوێندکاری قۆناغی سێیە لە کۆلێژی لوبنانی – فەرەنسی لە بەشی یاسا لە شاری هەولێر، دوای ئەوەی هیچ تۆمەتێکی بەسەردا نەسەپێندرا، ئازادکرا.[3]
- شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، سەردانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی کرد لە سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەشیاندا عارف تەیفوور ڕایگەیاند: بە بێ یەکێتی حکومەت پێکناهێنین.[1]
- فەوجی 9 ی لیوای 37 ی یەکەی نۆی زریپۆشی سوپای عێراق سەربازگەی کەیوانی #کەرکووک#ی جێهێشت.[4]
- بۆ جاری سێیەم ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت هێز دەنێرێتە سەر 38 گوندی کوردنشین لە سنووری سەرگەڕان و دووبز و، ناهێڵێت جووتیارانی کورد زەوییەکانیان بکێڵن.[1]
- کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا لە سنوری هەردوو شارۆچکەی #زاخۆ# و ئامێدی، لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل-ەوە بۆ ناو خاکی باکوور کشانەوە. ئەو کاروانە سەربازییانەی سوپای تورکیا لە نزیکەی 18 بارهەڵگر و 15 ئۆتۆمبێل و ناقیلەی سەربازی پێکهاتبوون.[4]
- ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادییەکان لەسەر کێشەی سووتەمەنی و پاشکەوتنی مووچە و بەرزبوونەوەی بەهای بەنزین، یاداشتێکی ئاڕاستەی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ، هێزەکانی پاراستنی سنووری تورک تەقەیان لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی باکوری شاری #گرێ سپی# لە کانتۆنی فورات کرد، کە دەکەونە سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان.[3] لە ئەنجامدا منداڵێکی کچی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی سارا ڕەفعەت کوژرا.[2]
- ئەمشه و کاتژمێر 20 بە کاتی ڕۆاڤا، سوپای تورکیای داگیرکەر جارێکی دیکە بە چەکی دۆشکە گولەبارانی گوندەکانی چارخلی و کۆر عەلی کردووە لە ڕۆژئاوای #کۆبانێ#.[2]
- لە شارۆچکەی تربەسپیی سەر بە کانتۆنی #قامیشلۆ# بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ خۆپیشاندانێکی گەورە ساز کرا و هەزاران کەس هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان ئیدانە کرد.[2]
- خولوسی ئەکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەربازانی سوپای وڵاتەکەی و سەربازانی ئەمریکی لە شاری منبجی باکووری سووریا دەستیان بە ئەنجامدانی دەورییەی هاوبەش کردووە.[1]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای هێرشکردنە سەر گوندی تل فەندەر لە کاتژمێر 21:50دا بە چەکی دۆشکا هێرشی کردە سەر گوندی سوسکێ لە 10 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای گرێ سپی دا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- شۆن ڕایان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی #داعش# ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەشێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش ڕاگرتووە، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی تورکیادا. شۆن ڕایان ئاماژە بەوە دەکات، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تورکیا و هەسەدە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە هێوربکاتەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events