کێر بە پەڕۆ گەورە نابێت
کوڕیژکە یان کوڕۆکەی منداڵ کە (خەتەنە-سوننەت) دەکرا، پارچە لەفافێکی دەپێچرایە (کیر-چوک) ی ئەم کردارە لەناو کوردان بەردەوامە و تا ئەمڕۆ و ئێستاش هەر دەکرێت، ئینجا ئەو پەڕۆیە پزیشیکی و حەکیمیەی لە کێری منداڵەکە دەپێچرێت پاش ماوەیەک لە کێری دەکرایەوە و بەهۆی برین و پەرۆکەوە هەندێک کێر ئاوسان و پەڵمان و گەورە بوونی هەبوو، بەڵام دواتر دەگەڕایەوە سەر دۆخی خۆی و سیس و بچوک دەبۆوە، ئەم لە پەڕۆ تێگرتنی ئاسایی و پێویستدا، ئینجا ئەمە بۆ گەورەکان و پیاوان بووە بە ئیدیۆم (کێر بە پەڕۆ گەورە نابێت) واتە دەبێت بەڕاست و درووستی بچییە مەیدانێ و بە ساختەچێتی و پینەوپەڕۆ و کلاوچێتی بۆت دەرناهێنێت و هەرچی زووە ڕاستی دەرکەوێت، خۆت چیت لەبارە هەر ئەوەیت پێویست ناکات خۆت مشەوەش بکەیت و دەمامک بۆ کێرت بکەیت لەبەر ئەمەیە کورد وتویەتی: (کێر بە پەڕۆ گەورە نابێت) .
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,577 times
Write your comment about this item!