بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک عەمید نەریمان
بەڕێزان هەڤاڵانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەداخ و پەژارەی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەمید (#نەریمان عەزیز#) بەڕێوبەری پێشووی هاتووچۆی #سلێمانی#مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە وهەڤاڵانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو، کاک عەمید نەریمان لە ڕاپەڕاندی کارەکانی خۆی، خزمەتێکی باشی بە بواری هاتووچۆ کرد لە شاری سلێمانی، ئەمەش جێگەی پێزانین و بەرز نرخاندنە. لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی و سەبوورییش بە هەموولایەک ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#12-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,782 times