لە ناوچەی مێژوویی حەسکێف-ی باکووری کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتی تورکیاوە بەشێک لە هەیوانی زاڤیەیا ئیمام عەبدولا لە شوێنی خۆی ڕاکرا وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ڕژیمی ئاکەپە دەستی داوەتە تالانکردنی مێژوو و ژینگەی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا بەرهەم وشوێنەوارە مێژووییەکانی حەسکێف-ی یەک بەیەک تالان کردووە و لەشوێنی خۆیان دەیگوازێتەوە بۆشوێنی دیکە. لەم ماوەدا ڕژیمی ئاکەپە بەشێک لە لە هەیوانی زاڤیەیای ئیمام عەبدوڵای لە شوێنی خۆی هەڵکەندووە.ئەم هەیوانە کە کێشەکەی 265 تەن مەزەندەدەکرێت لەڕێگەی بارهەڵگری تایبەتەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە کە دەکەوێتە 3 کم حەسکێف.
دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی دروستکردنی بەنداو بەنیازە شوێنەوارە میژووییەکانی کوردستان لە شوێنی خۆی بگوازێتەوە بۆ شوێنگەلی دیکە لە تورکیا.[1]
#19-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,593 times