ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ئەنجامی چالاکییەکەی ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەم\30ی ڕەزبەر (دوێنێ)ی دژ بە سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان، ئاشکرا کرد. هەپەگە ڕایگەیاند له و چالاکییەدا 8 سەربازی تورکیا کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجام دا و گورزێکی کوشندەیان لە داگیرکەران دا. زانیاریی بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکە وەهایە:
ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەم\30ی ڕەزبەر کاتژمێر 15 هێزەکانمان لە نزیک گردی لێلیکان-ی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان، یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. هێزەکانمان لە نزیکەوە لە یەکینەکەی دوژمنیان دا و چوونە نێو سەنگەرەکانی دوژمن و سەر تەرمی سەربازەکان. لە چالاکییەکەدا 8 سەرباز کوژران کە لەنێویاندا پلەدارێک هەیە. هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر چەکێکی بی کەی سی، چەکێکی ئێم پی تی-76، ئامێرێکی دۆزینەوەی مین، دووربینێکی تەرمال و دووربینێکی شەودا گرت. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە پشتیوانی کۆپتەری هێرشبەر بە چەندین کۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە هەڵگرتەوە.
لە چەلێ 4 سەرباز کوژران
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان کاتژمێر 14 لە دژی ئه و سەربازانەی لەسەر گردی شەهید باگەر-ی نزیک گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا سەرکەوتوانە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و 4 سەرباز کوژران و 2ی دیکەش بریندار بوون. لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەی سیخووڕیی درۆن کە لە دەوروبەری گردەکە دەسوڕایەوە لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە. دوای چالاکییەکە کاتژمێر 17:30 لە هەمان ناوچە هێزەکانمان دژی سەربازانی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. ڕوون نەبوویەوە چەند سەرباز لە چالاکییەکەدا کوژران و بریندار بوون.
لە #شەمزینان# سەربازێک کوژرا
هێزەکانمان ڕۆژی 21ی تشرینی یەکەم\29ی ڕەزبەر کاتژمێر 12 لە گردی شکێر-ی سەر بە سەربازگەی بەزەلێی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، دژی سەربازان چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا بەتووندی لە یەکینەکەی دوژمن درا و سەربازێک کوژرا.[1]
#23-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,106 times
Write your comment about this item!