ئەگەر مەیلیان بێ سوار و پیادە
دەبن بە هاوڕێی کوێرەڕێ و جادە [1]
مەیلیان بێ= حەزبکەن
سوارو پیادە هەرچەند نێوانیان زۆریش بێت ئەگەر خۆیان بیانەوێت و هەرکامیان کەمێک لەلایەنی خۆیەوە هەوڵی نزیک بوونەوە بدات لەوی تریان ئەوا دەبن بە هاوڕێگەی یەکتری.
ئەم پەندە بۆ ئەوە دەگوترێت هیچ کارێک کە لەنێوان دوو کەسدابێت یەک لایەنە نایەتەدی، وەک گوتراوە چەپڵە بە دەستێک لێنادرێت. دەشگوترێت: ئەگەر ئیرادە هەبێ سواروپیادە دەسوموچ دەکەن. دەبێ ئەویان نەختێ خۆی دانەوێنێ و، ئەمیش نەختێ خۆی هەڵبڕێ. (زریان سەرچناری)
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,608 times
Write your comment about this item!