ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 چەتەی #داعش# کوژراون و دەستیش بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی چەتەکاندا گیراوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی باغۆز
(#شەڕڤان#انی ئێمە لە دژی خاڵەکانی چەتەکان چالاکییەکیان ئەنجام دا و چەندین چەتە کوژران، هەروەها زیانێکی زۆری مادیشیان پێگەیشت. چەتەکان سوودیان لە سرووشتی ناوچەکە وەرگرت کە درەختی زۆری لێیە و هێرشێکیان ئەنجام دا. ویستیان لەنێو درەختەکانەوە هێرش بکەنە سەر شەڕڤانانی ئێمە. کاتێک گەیشتنە نزیک خاڵەکانمان، هێزەکانمان هێرشەکەیان تێکشکاند. دواتر لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە و چەندین چەتە کوژران. بەهۆی مینڕێژکراوی و سرووشتی ناوچەکە، نەمانتوانی ژمارەی کوژراوەکان ڕوون بکەینەوە.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان تونێلێکیان ڕووخاند کە چەتەکان بەکاریان دەهێنا، بەڵام نەزانرا چەتەکان لەنێو تونێلەکەدا هەبوون یان نا.
شەوی ڕابردوو بە ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی سەربازی لە دەوروبەری گوندی مورشید جموجۆڵی تێرۆریستان هەبوو. به و هۆیەوە هێزەکانی هاوپەیمانان ئه و دەڤەرەیان تۆپباران کرد. لە خەباتی پاککردنەوەی گوندی مورشید-دا، شەڕڤانانی ئێمە بڕێک چەک و تەقەمەنییان دۆزیەوە.
بەرەی هەجین
لەم بەرەیەدا شەڕی قورس لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکان ڕوویدا. شەڕڤانانمان پێشڕەوییان کرد. لە شەڕی ئەم بەرەیەدا هەژمارێک چەتە کوژران و زیانی مادیشیان پێگەیشت.
ئامار
- 6 چەتە کوژران
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 4 هێرشیان ئەنجام دا کە 3 جاریان بە مووشەکی هایمەرز بوو.
- تونێلێک و بنکەیەکی تێرۆرستان ڕووخێنران
- تۆپێکی هاوەن و هەژمارێک پێداویستییەکانی لەگەڵ تۆپێکی مووشەکی گەرمی کەوتنە دەستی شەڕڤانان).[1]
#26-10-2018#