سەردانی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی باکووری کوردستان زیادی کردووە، تەنیا لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی مێردینیان کردووە.
مستەفا یامان، پارێزگار و بریکاری سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی مێردینیان کردووە.
یامان ئاماژەی بەوەدا، لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتە لە سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەکانی مێردین شوێنی چۆڵ نامێنێت و جمەیان دێت لە گەشتیار.
بریکاری سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین دەڵی، ئەو گەشتیارانەی بەمەبەستی مانەوە ڕوو لەم شارە دەکەن تائێستا ژمارەیان لە 400 هەزار زیاتر بووە و، چوون و هاتنی ڕۆژانەی گەشتیاران زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار بووە و کۆی گشتی گەشتیارانی ڕۆژانە و ئەوانەش کە بە شەو دەمێننەوە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار بووە لە 10 مانگی ئەمساڵدا.
شاری مێردین شاری پێکەوەژیانی چەندین سەدەی زمان و ئایین و کولتوورە جیاجیاکانە، شوێنی مزگەوت بینا بەردینە مێژووییەکانە و، بەم ساڵانەی دوایی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.[1]
#27-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,791 times
Write your comment about this item!