ئێژن تەوەزەل چەشنی دۆڵپایە
قورسایی ژینی لە مل خەڵکایە
وەک قیلی کەوای سپی بێ وایە
یان خەرەنگەزی بن کلکی گایە [1]
ئێژن= دەڵێن
تەوەزەل= تەمبەڵ
چەشنی= وەکو
دۆڵپا= دێوودرنج
قیل= قیر
خەرەنگەز= خەرمەگەز، جۆرەمەگەزێکە
واتاکەی بەکورتی ئەوەیە کەسی ئیشنەکەر و دەغەڵ هەر مشەخۆر و ئەرکن بەسەر کۆمەڵگەوە، وەک مۆتەکە سواری ملی مرۆڤ دەبێت یان وەک قیرێک کە بلکێت بە کەوای سپیەوە لێنابێتەوە عەیبباری دەکات. یان وەک ئەو مەگەزەیە کە دەیدات بە وڵاخەوە و چەموشی دەکات. پێی دەگوترێت خەرەنەز.(سەرچناری)