بەتەمای بنکڕنيم، سەری مدبەقچی ئەشکێنم
ڕاست به و بەڕێگای شێرێ-شێر-دا بڕۆ، ئەم ئيديۆمەش نزيکە له و ئيديۆمەی خراوەتەڕوو، بنکڕ واتە بنی هەموو ئه و مەنجەڵانەی کەچێشت يان ئاش-شيوو-ێکيان تێدا لێنراوە، ئەوەی بنی مەنجەڵەکەی گرتووە پێی دەوترێت(بنکڕ) زۆربەی تام و ڕوون و خوێيەکەی له و بنکڕە کۆدەبێتەوە، کەيبانوو-کابان-چێشت لێنەر- ئاشپەز- هەر کەسێکی خۆش بويستايە هەندێک له و بنکڕەی وەک تايبەتمەندی پێ دەدا، بۆيە کەسێک حەزی لە(بنکڕ) بوايە دەبوايە نێوانی-بەينی لەگەڵ کابانی-مدبەقچی باش بووايە، چونکە ئەسکو يان کەوگير لە دەستی مدبەقچی دايە، کەسێکيش ئارەزووی يان بەتەما-هيوای بنکڕ نەبێت چ پێويست ناکات زۆر لە مدبەقچی نزيک بێتەوە و جۆرێک لە بێ منەتی نواندنی دەبێت و بەشەکەی ئه و چەندە هەر ئەوەندەيە و پێويست ناکات مەرايی و ماستاو بۆ کابانی چێشتخانەی بکات، کورت و کرمانجی ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێکی بێ منەت و پێويست نەبوو بە بنکڕ و چەڵاو دەوترێت فلانە کەس بەتەمای بنکڕێ نيە و سەری مدبەقچی دەشکێنێ واتە بێ منەتە. (#ئاراس ئیلنجاغی#)
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,290 times
Write your comment about this item!