سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی #کرماشان#، #بۆکان# و #سەردەشت# بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و کێشەی ماڵی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئامێنە ئیبراهیمی، بە هۆی کێشەی بنەماڵییەوە، کۆتایی بە ژینی خۆی هێنا.
لە لایەکی دیکە ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵەی خەڵکی شاری کرماشان بە ڕشتنی بەنزین بە خۆیدا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دەسبەجێ گیانی لە دەستدا.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کرماشانییە هەتا ئێستا بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووتەوە.
هەروەها، شەوی 11ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵ خەڵکی گوندی ئاختەتەری شاری بۆکان بە ناوی عەلیڕەزا عەبدوڵڵاوەند، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو مێرمنداڵە کوردە، کاتژمێری 11 شەو لە ماڵەکەی خۆیاندا، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی خۆی هێناوە.
لە ماوەی دو ساڵی ڕابردوودا بە هۆی گوشاری ماڵی و ڕەوانی بۆ سەر خەڵک بۆ دەیان و سەدان جار کورد لە کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژیان داوە.[1]
#05-11-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,229 times
Write your comment about this item!