بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو #ڕەئوف حەسەن#
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی هەموولایەک بدات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#21-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,346 times