شێر لەهەرکوێ بێت چنگی خۆی پێيە
شێر بە سەرۆکی دارستان دانراوە و هەموو لايەک پێی ڕەزامەندبوون بە باشی و بەخراپيەوە، شێريش له و ئاژەڵە چڕنۆکدارە دڕندانەيە کە بەکەڵبە و چڕنۆک چەکدارە و بۆ هەر کوێيەک بڕوات ئه و دوو چەکەی پێ يە و هەميشە فيشەک و چەکی سوارە، ئينجا ئەم حاڵەتەی شێر بۆ پياوێکی ئازا و چاونەترس و قارەمانيش بەکاردێت کە هەميشە لە ئامادەباشيدايە و پێويست ناکات دڵت پێوەی بێت چونکە ئه و شێوێنراوە بەشێر، بۆيە بەکەسی بەدەست وبرد و گورجوگۆڵ دەوترێت لێی مەترسە(شێر لە هەر کوێ بێت چنگی خۆی پێ يە).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,124 times