خێی عارەبان بڕشێ
لە هەولێرێ و کۆيە به(خوێ) دەوترێت(خێ)، مەملەکەتی عارەبان خوێی زۆرە و ئەگەر هەندێکيش بڕشێ ئەوا زيانيان بەر ناکەوێت و وەک ئيديۆمی (خورما لە بەغدا زۆرە)شی لێهاتووە، زۆر جاران کە مرۆڤ قسەيەکی دەکات بەنمونە دەڵێت کەسی مردوو بە فلانە کەسی زيندوو دەچێت ئينجا له و نێوەندە دەڵێت(کوێی شەيتانی کەڕ بێت) ئەمەش واتە(دوور بێ خوايە) يان با کوێی شەيتانی کەڕيش بێت چش، بەهەمان شێوە کەسێک ساتمەی بکات و بکەوێت کورد يەکسەر دەڵێ(خوێی عارەبان بڕشێ) بەس تۆ هيچت لێ نەيەت چونکە چ زۆرە خوێی عارەبان زۆرە با هەر بڕشێ.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 600 times