سۆزی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو [1]
نۆستالژیا یان نۆستالجیا (بە ئینگلیزی: nostalgia) وشەیەکی یۆنانی کۆنە و ئاماژە دەکات بۆ ئەو ئازار و ناخۆشییانە کە نەخۆش تووشی دەبێت بەھۆی سۆزی گەڕانەوەی بۆ ژینگەکەی خۆی و ترس لەوەی نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی شوێن و ژینگە بنەڕەتییەکەی، ئەم زاراوەیە بە مانا مەجازییەکەی، واتە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو یان سۆز بۆ ڕابردوو، بۆ شوێنی یەکەم. زەمەنی نۆستالژیا پەیوەستە بە زەمەنی ڕابردوو، وتاری نۆستالژیا وتارێکی ڕابردووخوازە، کەسێکی نۆستالژیا دەخوازێ بوونی خۆی لە ڕابردوودا پایەدار بکات، بەو پێیەی ڕابردوو ھەمیشە سەردەمی شکۆ و سەروەرییە، چونکە لە ئێستادا ئەو شکۆ و ڕەسەنێتییە بوونی نەماوە.
ویکیپیدیا[2]
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 752 times