دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
لە سنوری شارۆچکەی ڕانیە نەخۆشی زەردوویی ئاژەڵ بڵاودەبێتەوە به و هۆیەشەوە دەیان سەر ئاژەڵ مردار دەبنەوە و پزیشکێکی ڤێترنەریی دەڵێتلەکاتی توشبوون به و نەخۆشیە گۆشت و بەرهەمەکانی ئاژەڵەکە بۆ خواردن شیاو نابن.
هیمداد بابەکر گوندنشین لە سنوری قەزای #ڕانیە# بۆ دواڕۆژ وتی ماوەی چەند ڕۆژێکە جۆرە نەخۆشیەک لەناو مەڕ و بزنەکانی بڵاوبویەتەوە و به و هۆیەشەوە زیاتر لە 50 سەرئاژەڵم مردار بوونەتەوە و ژمارەیەکی زۆرتریشی توشی ئه و جۆرە نەخۆشیە بوون.
وتیشی پزیشکی ڤێترنەری پێی وتین نەخۆشیەکە زەردووییە، بەڵام بۆ یەکەمجارە ئەم حاڵەتە لە گوندەکەمان ڕووبدات و پێشتر ناوی ئه و نەخۆشیەم نەبیستووە.
هاوکات سەعدی تەیب بەرپرسی هۆبەی ڤێترنەری شارەدێی حاجیاوا بە دواڕۆژی ڕاگەیاندبە شێوەی مەیدانی سەردانی ئه و گوند و شوێنانەمان کردووە کە ئه و جۆرە نەخۆشیەی تێدا بڵاوبۆتەوە و نەخۆشیەکەش بە نەخۆشی زەردوویی ئاژەڵ ناسراوە کە لە ڕێگەی زیندەوەرێکی مشەخۆری زۆر بچوکەوە دەچێتە ناو لەشی ئاژەڵەکەوە و توشی خوێن بەربوونی دەکات و دواتر دەیکوژێت و بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرمانەوە ڕێگری لە مرداربوونەوەی ئاژەڵە نەخۆشەکان بگیرێت و بە دەرمانی تایبەت ئاژەڵەکان له و نەخۆشیە ڕزگار دەکرێن.
وتیشیهۆکاری مرداربوونەوەی ئه و ئاژەڵانە دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی خاوەن ئاژەڵەکان، چونکە وەک پێویست دەرمانی دژی نەخۆشیەکەیان بۆ ئاژەڵەکانیان بەکارنەهێناوە.
بە وتەی ئه و پزیشکە ئه و ئاژەڵەی کە توشی ئه و جۆرە نەخۆشیە دەبێت بەروبوم و گۆشتەکەی شیاو نیە بۆ خواردن تا ئه و کاتەی بە تەواوی له و نەخۆشیە چاکدەبێتەوە.[1]
#10-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,609 times
Write your comment about this item!