بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی (#کوردستانی نوێ#)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەکارکردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەکەتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ، کە لە کوردستانێکی نوێ و ئازاد دا وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی ڕۆژانە لە دایک بوو، ناوێکی گەشی ناو مێدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، کە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و خوێنەرەکانی بکات، ئومێد دەکەم کوردستانی نوێ درێژە بەو ڕێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە ڕەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی 28 ساڵەی تەمەنی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین کوردستانی نوێ هەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و ڕوبەری ئازادیی بیروڕا و ڕەخنەی بنیاتنەر بێت کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە.
هەمیشە لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەرکەوتوو بن.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#12-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,632 times
Write your comment about this item!