ئاگربەری دای لەسەری
ئاگر بەيەکێک لە ڕەگەزەکانی ژيان دادەنرێت لەسەر زەوی هەربۆيە گەلان زۆر لە ئيديۆمەکانيان دا بەکاريدەهێنن لە شوێنی جۆراوجۆر بۆ مەبەستی جياجيا، هەندێجار بە(نيعمەت) و هەندێجار بە(نيقمە) دەشکێتەوە دەوترێت(ئاگربەربوو لەماڵم) يان(ئاگر لەماڵيان ناکرێتەوە) يان(ئاگری ئاگردانيان کوژايەوە) يان(سێ شت هەرچەندە کەم بن مەترسيدارن ئەوانيش نەخۆشی و دوژمن و ئاگر).....تاد.
ئەم ئيديۆمەش کە دەڵێت(ئاگر بەری دای لەسەری) واتە سەرەوە و بەرەوە(ژوروو و خواروو)ی گرتەوە، ئەمەش واتە کار لەکارترازان و کوژاندنەوەی زەحمەت بووە ياخود ئەگەر بشکوژێنرێتەوە ئەوا کاری خۆی کردووە لە سوتاندن و برژاندن و کلوکۆدامرکاندنەوە، ئەم دەربڕينە بەکاردێت بۆ گرفتێک يان کێشەيەک لەبچوکيەوە سەر بکێشێت بۆ گەورە بوون و لەدەست دەرچوون و توانای ئەوە نەمێنێتەوە کەزاڵ بيت بەسەر گرفت و کێشە و مەسەلەکە بۆيە بە دەربڕينەوە دوای گەورە بوونی گرفت ووتراوە(ئاگر بەری دای لەسەری) واتە دەبێت هەرچی زووە دەست بەکاربين بۆ کوژاندنەوەی ئەگەرنا دوور نی يە هەموو لايەکمان بسوتێين به و ئاگرەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,888 times