امردادماه، تیرمە، سەریسانگ، گەلاوێژ(بەداخەوەنازانم لەکوێڕا ئەومانگەلەکوردستانی باشوورکراوەبهمانگی شەشەم واتەجێگای دەگەڵ مانگی خەرمانان گۆڕاوەتەوە. مانگەکوردی یەکان بەپێی دۆخی سروشتی ناونراون. ئەوناوەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگی ناوەڕاستی هاوین دانراوە، چونکەگەلاوێژدەناوەڕاستی ئەومانگەدادەنگوێ، واتەلەنێوەڕاستی ئەومانگەدا ئەستێرەی گەلاوێژ دەگەڵ سیوادی ڕۆژێ وەدەردەکەوێ، لەوڕۆژەڕا تەشقی گەرمادەشکێ، واتەوردەوردەلەگەرما کەم دەبێتەوه. خوالێخۆشبوان تەوفیق وەهبی لەڕۆژژمێرەکەیدا وهەژاری موکریانی لەهەنبانە بۆرینەداو مامۆستا گیوی موکریا نیش لەفەرهەنگی کوردستاندا گەلاوێژیان بهمانگی پێنج داناوە، بەڵام لە جێگایەکی دیکەدا لەفەرهەنگی کوردستان، خەرمانان کراوەتهمانگی پێنج کەپێموایەهەڵەی لەچاپدەرانی فەرهەنگەکەبووەکەلەوەڕا کەخەرمانانیان هەر بهمانگی پێنج کەوتۆتەسەرزمان، دەنا خەرمان لەبەشی هەرەزۆرو نیزیک بەهەمووی کوردستاندا هەرلەقەدیمەوەلەمانگی ئاخری هاوین واتهمانگی شەش هەڵگیراوە، هەر بۆیەش خەرمانان مانگی شەشەنەک پێنج و دەکەوێتەدوای گەلاوێژ. لەڕۆژژمێرەکانی باکووری کوردستانیش، تیرمەکەناوێکی دیکەی مانگی گەلاوێژەبهمانگی پێنج دانراوە، ئەومانگەلەفارسیدا ئەمورداد یا موردادەکەلەئەڤێستا وەر گیراوەو بەواتای مردنەو لەگەڵ مندارهمانگیش کەیەکێکی دیکەیەلەناوەکانی مانگی پێنج لەمانادایێکتری دەگرێتەوە- کاوە)، مانگی پێنجەمی ساڵی هەتاوی، مردارهمانگ، میوەگەن، مردنی، ئی مردنێ، لەمردن، لەنەمان، مردۆخ، مردۆخە، مردووخ، مردەک، مردەلۆخ، مردەلۆخە، مردەڵە، مەردەکی، مەردۆخ، امرداد (امرداد)[1]
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 70 times