ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) دەربارەی دەستگیرکردنی 3 چەتەی بیانیی #داعش# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (تێکۆشانی یەکینەکانمان لەژێر چەتری هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) لە ناوچەی هەجین و دەوروبەری، بە دەستکەوتی گەورە لە بەرانبەر داعش بەره و پێش دەچێت. ڕۆژی 27ی کانوونی دووەم\6ی ڕێبەندان، هەریەکە لە خالید وەلید ئەحمەد، ساڵح خدر محەمەد و دێلۆڤار دۆدیڤ ئازمۆڤۆچ کە چەتەی داعشن و لە بنەڕەتدا خەڵکی سوودان و تاجیکاستانن، لە ناوچەکانی شەفعە و هەجین لەکاتێکدا بەنهێنی لە جموجۆڵدابوون و هەوڵیان دەدا بچنە تورکیا، پاش ماوەیەک چاودێری کردن، لە لایەن تیمەکانی هەڵمەتی تایبەت-ەوە دەستگیر کران.)
یەپەگە ڕایگەیاند: (زۆر چەتە لەکاتێکدا هەوڵ دەدەن بچنە تورکیا، لە ئەنجامی زەحمەتیی زۆر لە لایەن یەکینەکانی یەپەگە و #یەپەژە# دەستگیر دەکرێن. بە گوێرەی ئه و زانیارییانەی له و چەتانە وەردەگیرێن کە دەستگیر کراون، دەردەکەوێت کە زۆربەیان لە ڕێی تورکیاوە دەربازی ناوچەکە دەبن و بەشداری دەکەن لە چالاکییە تێرۆریستییەکان.)
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، (دەربارەی ئه و چەتانەی داعش کە لە دوایین هەڵمەتەکانماندا دەستگیر کراون، دواتر زانیاریی زیاتر بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.)[1]
#28-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,400 times
Write your comment about this item!