هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لەبارەی ئەو چالاکییانە لە عەفرین ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا هاتووە:
#شەڕڤان#انمان ڕۆژی 28ی کانوونی دووەمی 2019 / 8ی ڕێبەندان لە گوندەکانی عەفرین 2 چالاکییان ئەنجامدا.
1 – شەڕڤانانمان ڕۆژی 28ی کانوونی دووەم / 8ی ڕێبەندان لە گوندی گۆبەلی عەفرین ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەک و تەقەمەنییان کردە ئامانج، کە سەربازانی تورک و تیرۆریستانی تیادا بوو. لەو چالاکییەدا 2 سەرباز و تیرۆریستێک کوژران و سەربازێک و 3 تیرۆریستیش بریندار بوون. جبەخانەی ناو ئۆتۆمبێلەکەش لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنرانەوە.
2 - لە 28ی کانوونی دووەم / 8ی بەفرانبار هێزەکانمان لە گوندی دێرمشمشی عەفرین لەد ژی چەتەکانی ئەحرار شام چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژران و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#29-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,328 times
Write your comment about this item!