هەموو شتمان لە کۆڵە نۆرەی زووڕنا و دەهۆڵە
مرۆڤ کۆڵبەری دابينکردنی پێداويستی و حەز و ئارەزووەکانيەتی، لەگەڵ ئەوەشدا کەوتنە ژێربار و کۆڵ قورسی ماندوو و بێ دەربەست و ئەستۆ کەچی دەکات و هەوڵی ئەوە دەدات له و کۆڵبەری و ژێرباريە ڕزگاری بێت، هەندێک جار کە گوێدرێژێک باردەکەيت بۆ ئاش يان کاروان دوای ئەوەی بارەکەيت خستە سەر پشتی بوزگوڕێک يان تورەگەيەک يان هەرشتێکيتری زيادە دەخەيتە سەر بارەکەی دەوترێت(سەربار)ە، ئينجا ئەمە لەسەردەمی داگيرکاری عوسمانيەکان لەبار بوو هەموو جۆرە باج و سەرانەيەک لەسەر هاوڵاتيان هەبوو و باری گوزەرانيانی بەتەواوەتی قورس کردبوو ناوە ناوەش جۆرێکی تر باج زياد دەکرا، لێرەدا وەک ناڕەزايەتيەک وتراوە(هەموو شتێکمان لە کۆڵە نۆرەی زووڕنا و دەهۆڵە).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 607 times
Write your comment about this item!