بەڕەی خەڵکی دەبێت لەسەری هەستيت
وتراويشە(بە قەد بەڕەکەت پێ ڕابکێشە يان بۆ کوڕمان دەچينە سەر بەڕەی خەڵکی و بۆ کچيشمان خەڵک دێتە سەر بەڕەمان يان بەڕە لەلای تەنکيەوە دەدڕێت) ئەم هەموو شێرە و بێرەيە سەبارەت بە بەڕە گوتراوە لە ئيديۆمی کورديدا بەڕە کە ڕايەخێکی تەونکاريە چ بە خوری و موی ڕێسراو يان پەڕۆ چنراوە، مرۆڤ لەسەر دادەنيشێت و پاڵ دەکەوێت و دەخەوێت و تاد، هەموو مرۆڤێک لە نێو کوردەواريدا بەڕە شڕەيەکی هەيە بەگوێرەی توانای خۆی، هەر کاتێک بچيتە ماڵی يەکێک ئەوا فەرموت لێ دەکرێت و بەڕەت بۆ ڕادەخرێت، کە تۆ ميوان بيت هەم بەڕەت بۆ ڕادەخرێت و هەميش ڕێز لێگيراو دەبيت، له و ئيديۆمەدا ئەم دەبێت لەسەر بەڕە هەڵسانە گوزارشتيە واتە چونە سەر بەڕەی خەڵکی کاتی يە و قاوەڵتی يە و نەوەک هەميشەيی و داکوتين بەڵکو دوای چاخواردنەوە و ميوانی دەبێ ماڵ ئاوايی لێ بکەيت و لەسەر بەڕەکە هەڵبستيت و بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنيتەوە بۆيە لە دەربڕينی کوردەوايدا ووتراوە(بەڕەی خەڵکی دەبێت لەسەری هەستيت).
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,752 times
Write your comment about this item!