چالاکییەکانی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن. هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەربارەی دوایین چالاکییەکانی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان #شەڕڤان#انی ئێمە لە دژی گرووپێکی چەتەکانی فیرقەی هەمزە کە لەنێوان گوندەکانی کورزێلێ و باسووت-ی سەر بە عەفرین جێگیربووبوون، چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامی شەڕدا 3 چەتە کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون.)
(لە لایەکی دیکەوە، لە ڕاگەیەنراوی 18ی شوبات\29ی ڕێبەندان-دا ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان شەڕڤانانی ئێمە لە ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین دژی ئۆتۆمبێلێکی دەوریەی سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام داوە و سەربازێک و 2 چەتە بەسەختی بریندار بوون. زانرا کە ئه و سەربازەی بریندار بووە و ناوی ئوموت ئۆزنوورئۆغلوو-وە ڕۆژی 18ی شوبات\29ی ڕێبەندان مردووە.)[1]
#20-02-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,147 times
Write your comment about this item!