هەر کەسه و لە کەوڵی خۆيدا جوانە
وتراويشە(هەر کەسە و لە کراسی خۆيدا پياوە) ديارە کەوڵ بۆ ئاژەڵ و زيندەوەرانە و کراسيش بۆ بونيادەمە، کەوڵی ڕێوی و سمۆرە و مامز تا بە بەريانەوە بێت يەک لەيەک جوانترن، بەڵام ئەگەر کەوڵەکەيان لێ دابماڵڕێت ئەوا وەک مەيمون-يان لێ دێت بۆيە لە ڕاستيدا ووتراوە هەر کەسە و لە کەوڵی خۆيدا جوانە، ئەمە ڕووە ڕاستەقينەکەی ئيديۆم و پەندەکەيە بەڵام ڕووە واتاييەکەی واتە هەر مرۆڤەی خۆی لە خۆيدا چۆنە ئەوها دەربکەوێت بەهای خۆی لە دەست نادات چونکە بەکەوڵێکی جياوە دەربکەويت و لە ڕاستيشدا جۆرێکيتر بيت ئەوا جوانی و بەهای خۆت لە دەست دەدەيت وەک چۆن کيسەڵ سەدەف و قاوغ و کەوڵی خۆی دابکەنێت دەبێتە شتێکی بێ نمود و ناشيرين و سەمەرە و ناجۆر.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 884 times
Write your comment about this item!