غاری بارگير هەتا ناوقەدی هەورازە
بارگير لەڕەسەنی ئەسپ و ماين-ە و لەبەر خراپی بۆ ئەسپ سواری و غاردان ناگونجێت يان لەبەر قرغی و بچوکی خاوەنەکەی ناچار بۆ گواستنەوەی کەل وپەلەکان و بار بەکاری دەهێنێت، کەواتە بارگير ڕانەهێنراوە بۆ سوارسوارێنێ و غارغارێن ئەگەريش له و بوارە تاوی بدەيت ئەوا غاری تا ناوقەدی هەورازە و لە هەورازی سەخت و دژواردا پەکی دەکەوێت و ناتوانێت بەردەوام بێت و لە پێشبڕکێکە دا دەدۆڕێت، ئينجا ئەم ئيديۆمە بەشێوەی-تريش هاتووە لەجياتی بارگير، پشيلە کراوە بەنمونە و وتراوە(بازی پشيلە تا دەرگای کادينە) لێرەدا لەجياتی بازدان غاردان بۆ بارگير هاتووە ئەوە بەمەبەستی سوکی و کەم سەيرکردن بەکاردەهێنرێت بۆ کارێک يان ئيشێک يان خۆهەڵکێشانی پياوێک يان کەسێک بە تەنزەوە پێی دەوترێت هيچ خۆتان سەغڵەت مەکەن(غاری بارگير هەتا ناو قەدی هەورازە)
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,018 times
Write your comment about this item!