لە زاری خۆیەوە:
ناوم ئیبراهیم ساڵح ە لە ساڵی 1994 لە هەولێر لە دایک بووم، دوائەوەی ئیدی هاتینەوە بۆ شاری قەڵادزێ
لە گوندی کەنجارە و ناحیەیی ژاراوە و سەنگەسەر ژیاوم و لە کۆتایدا هاتینەوە قەڵادزێ
ئەوەندەی من ژیانم بیر بێت تا 2011 وەک منداڵێکی ئاسایی ژیاوم، وە دوایی ئه و دەم ئیدی دەستم کرد بە نوسین هەر ئه و ساڵە
کۆڕێکی شیعرم بەست لە قوتابخانەی ژاراوە لەگەڵ دوو هاوڕێی تر، زۆر ئیشی ترم تاقی کردۆتەوە، هەرگیز حەزم لە دەست بەتاڵی نەبوە وردە وردە لەگەڵ نوسین خۆم بەکاری دیزاینەوە خەریک کرد، وەک هەرماڵێکی ئاسایی کامێرامان هەبوو، بەڵام خولیایی من بۆ وێنە گرتن لە هەموویان زیاتر بوو. هەرکێک تۆزێک هونەری بووبێ حەزم کردوە تاقی بکەمەوە
5 ساڵ کارکردیە لە بواری دیزاین و نوسین و فۆتۆگرافی
زۆر جار هاوڕێکانم پێمی دەڵێن کە خۆم بە یەک ئیشەوە سەرقاڵ بکەم زیاتر سەرکەوتوو دەبم، ڕاستی من کارەکان ئەوەندەی بۆ ئاسوودەی خۆمی دەکەم بۆ ناساندنی ناکەم.
بەهیوام بەهەرکارێکی خۆم کە دەیزانم خزمەت بکەم ئەوە تەنیا ئامانجی منە.
بمێنن بە خێر
لەگەڵ ڕێزی
ئیبراهیم ساڵح
07501640718
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,351 times
Write your comment about this item!