1- برياری دروست کردنی ئەم بەنداوه بەشێوەيەکی سەرەکی بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا بووه له پاڵ کۆکردنەوەی ئاو و کەمکردنەوەی لافاو.
2- ئەم بەنداوه دەکەوێته سەر زێ ی گەوره وه تەنها 67 کيلۆمەتر له هەولێرەوە دوره.
3- توانای بەرهەمهينانی کارەبای له نيوان 1500 بو 1600 ميگاوات ده بوو که دەبووه یەکێک له بەنداوه گەورەکانی جيهان و یەکەم بەنداوده بوو لەسەر ئاستی عيراق.
4- ئەم بەنداوه کارکردن تيدا له ساڵی 1979 دەستی پيکرد بەهۆی شەڕی عيراق ئيران کارکردن تيدا وەستا تا ساڵی 1988 دووباره کارکردن تيدا دەستیپێکردەوه تا ساڵی 1990 و شەڕی کوەيت به يەکجاری کارکردن تيدا وەستا تا ئيستا.
5- تێچوی ئەم بەنداوه سەرەتا که ديزاين کراوه لەسەرو يەک مليار و پێنج سەد مليون دولاری بۆ دانرابوو بەڵام له ئێستادا زياتر له پێنج مليار دولاری تێده چێت.
6- بەداخەوه له دوای ساڵی 91 زوربەی بەشەکانی لەلايەن بانده تاڵان چيەکانەوه فروشران و له ناوبران.
7- ئەوەی کارکردنی لەم بەنداوەدا ڕاگرتووه هيندەی بڕياری سياسيه هينده ئابوری نيه، چونکه کۆمەڵێک ناوچه ژير ئاو دەکەون که پێیان قبوڵ ناکريت.
8- حکومەتی عێراق زور حەز بە جێبەجێ کردنی ئەم پروژه گرنگه دەکات که زور سود بەخش دەبێت بو عێراق و کوردستانیش.
9-روپيوی جيۆلۆجی له ساڵی 1937 لەلايەن کۆمپانيايەکی ئەمريکی بۆ کراوه.
10 -بەرزی ئەم بەنداوه بڕيار بووه 186 مەتر بيت.
11-توانای گلدانەوەی 17 مليار مەتر 3 ئاوی دەبوو که 3 هيندەی بەنداوی دوکانی دەبێت.
12- له ماوەی حوکمڕانی کوردستان له ساڵی 1991 هیچ کات نەيویستووه ئەم پڕۆژه گرنگه جێبەجێ بکات هەربويه نەيکردۆته بەرنامەی کاری خۆی.
سوپاس
ئەندازيار ئەنوەر حەمه سەعيد
3/5/2019
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,514 times
Write your comment about this item!