برای بەڕێز جەنابی #نێچیرڤان بارزانی#، خودا بیپارێزێت،
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت،
مایەی خۆشحاڵیمە کە ئەوپەڕی هەستی ڕاستگۆیانەم بۆ پیرۆزباییکردن لە برای ئازیزم دەردەبڕم، بۆ ئەو متمانەیەی کە لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە، بە هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێم، پێتان بەخشراوە.
لەگەڵ دەربڕینی ئەوپەڕی هیواخوازیی دڵسۆزانەم بۆ سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەتاندا، جەخت لەسەر پەرۆشیی ئوردن دەکەمەوە بۆ بەرەوپێشچوون و هەنگاونان بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی برایانەمان.
هیوای پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت.
براتان
عەبدوڵڵای دووەمی بن حوسێن
شای شانشینی هاشمیی ئوردن
#02-06-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,157 times
Write your comment about this item!