$باکووری کوردستان$
- سەرەڕای گەمارۆکانی پۆلیس بە سەدان ئەندامی #هەدەپە# و هاووڵاتیانی ئامەد بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. گەل خۆیان گەیاندە بەندەکانی کۆنتڕۆڵی پۆلیس کە لەسەر ڕێگەی شارەوانی دانرابوون و بە وتنەوەی دروشم ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا. پۆلیسی تورکیش هێرشی کردەسەر چالاکوانان.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی 102ی دادگای کەیفەریی 2ی شاری #پیرانشار#، هاووڵاتییەکی بە ناوی سەید ئیدریس کەسرەوی، خەڵکی گوندی نەمنجێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، بە 7 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/346229/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەید ئیدریس کەسرەوی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەید ئیدریس کەسرەوی=KTML_ImageCaption_End=
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی محەممەد حەمیزادە کوڕی یوونس، خەڵکی گوندی ماتەخرپەی شاری #سەڵماس#، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشێندا گیانی لەدەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- شاندێک کە لە ئەندامێکی پارتی SUP، چالاکوانێک، چالاکوانێکی بواری ژینگە و پارێزەرێکی هەرێمی کەتەلۆنیایی وڵاتی ئیسپانیا پێکهاتبوون سەردانی کامپی پەنابەرانی #مەخموور#یان کرد و لەلایەن ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە، ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی مەخمور پێشوازییان لێکرا. شاندەکەی کەتەلۆنیا لە گەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپەکە لەسەر مێژوو، سیستمی کامپەکە، پەنابەری، هێرشەکان و گەمارۆی سەر کامپەکە گفتۆگویان کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- یەکێتی ئەوروپا ڕایدەگەیێنێت، نیگەرانن لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی #ئامەد#، #وان# و #مێردین# و ئەو کردەوەیە ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 31ی ئادار دەخاتە ژێر پرسیارەوە.[1]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس لە ئیستانبول هەڵیانکوتایە سەر ماڵی #شەڤین ئالاجا# هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس. ئالاجا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، پۆلیس ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەم و تاوەکو ئێستاش هۆکاری هەڵکوتانەکەیان بۆ ڕوون نەکردوومەتەوە.[2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,072 times
Write your comment about this item!