جنی جندیانمان کەم نەبوو، جنێراوەش هاتە سەری
جن= جنۆکە
جندیان= ناوی گوندێکە لە کوردستانی باشور.
جنێراوە= ناوچەیەکە لە کوردستانی باشور.
هاتە سەری= زیادی کرد، هاتە بانی.
جنۆکەی جندیانمان کەم نەبوو، جنۆکەی جنێراوەش زیادی کرد.
ئەم پەندە لەکاتێکدا دەگوترێت کە شتێکی خراپ یان ناخۆش ڕویدابێت، بەدوای ئەویشدا شتێکی نەخواراوی تر ڕوو بدات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,046 times
Write your comment about this item!