کێ مێژوو دەنووسێتەوە ئەوەی بەسەروگێلاکی دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژ و دز و جەردە مێژوو نووسە یان بەکرێگیراوی قەڵەمفرۆش.
خوێندەواری سفرە و حەزیش لە بەڵگەنامە و ئەڕشیف و نووسینەکانی پێشەخۆی ناکات و دال قیت دەکاتەوە و دەبیتە میژوونووس. حیزبێکی لە پشتەوە بۆی پاڵدەدات و کەسیش بۆی نیە بڵێ ماستاو بە لێوتەوە ووشک بووە.
ئەو هەموو کتیبە دەربارەی فلان و فیسار و خۆ هەڵکێشان دەچیتە قالبی دۆلار و ویژدان فرۆشی یان ئەوەتا جەهالەتی نووسەرەکە بە خوێندەوار دەڵێ هەگبەی مێشکم ئەوەندە بۆشە هەر بۆشی لێدەبارێ.
مەنووسە ئەو دیکتاتۆرە ئەو تێکۆشەری لە سێدارە دا بنووسە ئەو تێکۆشەرە مەنجەڵێک ماستی بەسەر دیکتاتۆر ڕشت و پاشان لە سێدارە درا.
سەگ مرۆڤ دەگەزێ هەواڵ نی یە مرۆڤ سەگ دەگەزێ هەواڵی تازەیە.
ئەو هەموو وێنە و بڵاوکراوە و نامانە هی تۆ نین تۆ هێشتا لەدایک نەبووی بۆ دەنووسی ئەڕشیفی فڵان و فیسار. ئەوەی لە لاپەڕەی مندا بڵاودەکرێتەوە هی هەمووانە هی ئەڕشیفی خەڵکە.
ئای چەند فسفسپاڵەوان و جاش و کۆنە بەعسی بوونە تێکۆشەر و خەتمایلی حزبی و چەند تێکۆشەر و شۆڕشگێر و ئەندامی ڕێکخستنی نهێنی بوونە سەربازی وون و کەس باسیان ناکات.
مێژوو تف لە مێژوو کە دەسەڵاتدار دەینووسێتەوە و نووسەر بەکرێ دەگرێت و قەڵەم دەکڕێت. تف لە مێژوو کە نووسەری پارەپەرست و بۆ تێکدانی میژوو دەینووسێتەوە.
فەهد گردەوانی 2019-09-09ستۆکهۆڵم
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,710 times
Write your comment about this item!